الإثنين , ديسمبر 8 2025

ئاستەنگییەکانی فێربوون

ن: إبراهيم العبيدي
و، لە عەرەبیەوە: ئەڤین نەجمەدین
مامۆستای زمانی عەرەبی
هەندێکجار دەبینی زۆرێک لـە قوتابیان، بەتایبەتی لە ئاستی سەرەتایی و ناوەندييدا، بە دەست گرفتەکانی فێربوونەوە دەناڵێنن، ئەم گرفتانە چەندین چوارچێوە لەخۆدەگرێت، بەدەوری توانای خوێندنەوە و نووسیندا دەخولێنەوە، یان خوێندنەوە بە سەختییەکی زۆر، بێتوانایی لە بیرخستنەوەى بابەتی دیاریکراو، بێتوانای خوێندنەوە و نووسین.
پێناسەی ئاستەنگییەکانی فێربوون: حاڵەتێکی درێژخایەنە، بەهۆی فاکتەری دەمارییەوە دروستدەبێت، کە دەگوێزرێتەوە بۆ گەشە لە توانای زارەکی تواناکانی تر و هەندێ کێشەی فێربوون، وەک کەمئەندامییەکی ڕوون، لەگەڵ هەبوونی توانایەکی عەقڵی ئاسایی یان زیاتر، سیستەمی هەستەوەری جوڵەی تەواوە و، دەرفەتی پەروەردەیی پێویست…و هەمەجۆری ئەم حاڵەتە ئاستی دەرکەوتنی و ئاستی بەهێزی کاریگەريی دادەنێت لەسەر ژیانی تاک لە لایەنى گەشەسەندنی خود، پەروەردە و لایەنی کاردن و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتى لە سەرجەم چالاکیەکانی ڕۆژانە.
جۆرەکانی ئاستەنگی فێربوونی گەشەسەندن: پەیوەندی بە کارەکانی مێشک و پرۆسەی فکری و زانستيەوە هەیە کە منداڵ پێویستی پێیەتی، لە دەستکەوتى ئەکادیمیيدا، لەوانەیە هۆکاری ڕوودانی بەهۆی بەرکەوتنە کارکردن، پەیوەست بە سیستمە دەماریی، سەرەکی دروستبێت، ئەم گرفتانە کاریگەريی دەبێت لەسەر پرۆسەکانی پێش ئەکادیمی، واتە پێش قوتابخانە. وەک سەرنجدان و هەستکردن، بیرهاتنەوە، زمان و هەرشتێک پێویست بێت لە فێربوونی ئەکادیميى
ئاستەنگی فێربوونی ئەکادیمی: مەبەست لێی زەحمەتی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی لەسەریەتی لە قوتابخانە بەشێوەی ئەکادیمی، کە پێک دێت لە خوێندنەوە، نووسین، دەربڕینی پیتەکان، ژماردن ، بە زۆری پەیوەندی بە ئاستەنگەکانی فێربوونی گەشەوە هەیە.
نموونەی ئاستەنگيیەکانی فێربوونی ئەکادیميی لە خوێندنەوە: ئاستەنگی خوێندنەوەی دەگرێتەوە، کە لای کەسەکە کەم توانایی خوێندنەوە هەستپێدەکرێت، وەک نەبوونی سەرنج لە خوێندنەوە و نووسیندا، گرفت لە تێگەیشتن لە خوێندنەوە، ئاستەنگی لە ڕێنوس و نوسین، ڕێکخستنی ڕستەکان و…هتد.
ئاستەنگ لە تێگەیشتن: ئەمەش لە خوێندکاردا ڕەنگیدەداتەوە لە کەم تێگەیشتن لە مانای وشە و دەستەواژە و ڕستەکان، سەرنجدان و ناڕێکيی بەریەک کەوتنەکان.
زەحمەتی ژماردن: پەیوەندی هەیە بە وەرنەگرتنی توانا بیرکارییەکان (ژمێریاری).
گرفتەکانی جووڵە: ئەمە مانای ناتەواویی تێکەڵکردنی هەستە، بەندە بەم کێشەی هاوسەنگیيەوە، واتە بەندە بە پەیوەندی نێوان چاو و دەست، لەکاتی ئاستەنگيی ئەو پەیوەنییە نابینرێت.
نیشانەکانی هەبوونی ئاستەنگی فێربوون، ئەم ئاستەنگیيانە لە تەمەنی (4-15) ساڵيیدا دەردەکەوێت،
هەندێ لەم ئاستەنگیانەش بریتین لە:
پێش تەمەنی چوار ساڵ: ئاستەنگی لە دەربڕینی وشەکان، زەحمەتی پابەندبوون بە ئاواز لە کاتی سرود یان گۆرانی وتن، هەروەها ئاستەنگيی گرتنی قەڵەم، ئاستەنگيی لە مامەڵەکردن لەگەڵ دوگمە، حەبلی پێڵاو.
تەمەنی چوار بۆ نۆ ساڵیی: لەم قۆناغەدا ئاستەنگيی هەیە لە بەستنەوەی پیتەکان و چۆنیيەتی دەربڕینیان و ئاستەنگيی لە بەستنەوەی دەنگەکانی پیتەکان بە یەکتريی بە مەبەستی دەربڕینی وشە، هەروەها ئاستەنگيی لە فێربوونی چەمکە بنەڕەتییەکانی ژیان.
تەمەنی نۆ بۆ پازدە ساڵیی: وەک ئاستەنگيی لە خوێندنەوەی دەقەکان و خوێندنەوەی کارە حیسابييەکان و، وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی کە پێویستی بە نوسینە، خوێندکار لەم قۆناغەدا خۆی لە خوێندنەوە و نوسین بەدوور دەگرێت ، لاوازییەکی گشتی لە پلەبەندی و ڕێکخستندا.
هۆکارەکانی کێشەی فێربوون لە گەشەسەندنی مێشکدا:
1-کەموکوڕی بۆماوەیی
٢-کێشە لە کاتی سکپڕیدا
۳ ئەو کێشانەی کە بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە دروستدەبێت.
چارەسەری کێشەی فێربوونی:
١. فێربوون بە لەسەرخۆیی.
دایک و باوکان لە کێشەکە تێ بگەن
۲ پلانی فێرکاری تایبەت، کە بەرنامەیە بۆ هەریەک لەم حاڵەتانە بێت بە گونجان و پەیوەندی نێوان پسپۆڕی دەروونيی و قوتابخانە و دایک و باوکان دەستنیشانکردن و زوو دەستپێکردن، بە هاوکاری نێوان قوتابخانە و خێزان.
ئەمە ژیانە بەدەرنیيە لە ئاستەنگيی، ڕەنگە تەنانەت قورسترینی ئاستەنگيی فێربوون بێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە منداڵەکە لە دابڕانێکی ڕێژەیی یان تەواودا لە هاوتەمەنەکانی دەژی و دەوروبەری، وە پێویستی بە باشترکردنی وهەڵسوکەوت لەگەڵ ئەمجۆرە بارودۆخە، ڕۆڵەکە (ئەرکەکە) لەسەر قوتابخانە و توێژەری کۆمەڵایەتیی تێیدا زۆرزیاترە، هەروەها ئەو دایک و باوکانەی کە ناتوانن بارودۆخی منداڵەکەیان دیاری بکەن کە بەم گرفتەوە دەناڵێنن، دەنگیان بەسەرا بەرزدەکەنەوە گەر لێیان تێنەگەن، منداڵەکانمان پارچەيه‌کن لە جگەرمان کە به‌سەر زەوی دا دەڕۆن، ئەمانەتێکن لە ڕۆژی دوایی لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێ.

شاهد أيضاً

خانەنشین بوون قۆناغێکی تری ژیان

زەكیە ڕەشید هەروەك چۆن لەگەنجیدا فەرمانی دامەزراندنمان دەرئەچێت و بەشادییەوە پێ ئەنێینە قۆناغێكی نوێی ژیانمان، …