الإثنين , ديسمبر 8 2025

میوە یان ئاوی میوە

و:ئەڤین تەها
شەربەت بە بەراورد بە خودی میوەكان بەهایەكی ڤیتامینی گرنگی نییە، هەرچەندە شەربەت لەخودی میوەو سەوزەمەنیە تازەكان دروست دەكرێت، ڤیتامین و ئاسن و ماددە كیمیایی و ڕووەكیەكان لە میوەدا هەیە، بەڵام كاتێك دەكرێتە شەربەت تێكدەشكێن و و تێكەڵكردنی لەگەڵا كۆمەڵێك ماددەی تر بەهاو گرنگییەكەی لەدەست دەدات.
هەندێك لە شارەزایان باسی ئەوە دەكەن كە خواردنەوەی شەربەت باشترە لە خواردنی میوەو سەوزەوات، لەبەرئەوەی جەستە توانای هەڵمژینی ماددە خۆراكیەكانی بەشێوەیەكی باش هەیە بەئاسانی گەدە دەتوانێت ڕیشاڵەكان هەزم بكات.
هەروەها دەڵێن: كە شەربەت مەترسیەكانی نەخۆشی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە، بەرگری لەش چالاك دەكات و هاوكارە بۆ لەناوبردنی ژەهری ناو لەش و، یارمەتی هەرس دەدات، دەبێتە هۆی كێشی زیادەی لەش، لەگەڵا ئەوەشدا هیچ بەڵگەیەكی زانستی نیە لەسەر ئەوەی ئەو شەربەتەی لەبەهای میوە ڕاستەوخۆ دەستدەكەوێت هاوتایە لەگەڵا ئەو شەربەتەی لەكارگەكانەوە بەرهەم دەهێنرێت، لەلایەكی ترەوە ئەگەر تۆ توانای خواردنی میوەو سەوزەواتی تازەت نییە، ئەوا شەربەت ڕێگەیەكی گونجاوو باشە ئەتوانیت زیادی بكەیت بۆ سستمی خۆراكیت، یان بەكارهێنانی ئەو میوانەی كە بەردەوام نایانخۆیت، دەتوانیت چەندەها شێوازی دروستكردنی شەربەت لەڕێگەی پێگەكانی ئینتەرنێتەوە فێر ببیت و، جۆرەها كۆكتێلی تایبەت و جۆراوجۆر دروست بكەیت كە ئارەزووت بۆی هەیە، ئەگەر بڕیارت داوە شەربەت بخۆیت هەمیشە كەم دروست بكە بەیەكجار بخورێت، چونكە شەربەتی میوەی تازە بەخێرایی بەكتریای زیان بەخش لەسەری گەشە دەكات، لەبەر ئەوەی ڕیشاڵێكی زۆری تێدایە لەگەڵا ئەوەشدا ئەبێتە هۆی تێربوونی گەدە.
ئەگەر شەربەتی تازەت كڕی لەهەر ماركێتێك بێت هەوڵبدە دڵنیابیتەوە لەوەی كە مێژووی مانەوەكەی چەندە، لەبەر خۆر دانراوە یان لەشوێنی فێنكدایە، هەروەها ڕێژەی شەكر تێدا چەندە چونكە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئەندامی لەش و زیادبوونی كێشی لەش.

شاهد أيضاً

ڕەفتاری ژنان لە سەردەمی پێشینەکان لە کاتی خۆرگیراندا

و: گۆنا توفیق ن: د. مشاعڵ ئال عائیش عائیشە و ئوم سەلەمە سەلامی خوادایان لەسەر …