ئا: په‌روا حسێن
پێویستیه‌كانى :
200گرام كه‌ره
1 كوپ شه‌كرى پودره.
2 هێلكه
نیو كه‌وچكى چا ڤانێلا
1كه‌وچك پیكى پاوده‌ر
2 كوپ ئارد
1 كوپ گوێزى هیندى
چۆنیه‌تى دروست كردنى:
كه‌ره‌و شه‌كره‌كه به خه‌ڵاتێكى كاره‌بایی تێكه‌ڵ بكه، تا وه‌ك كرێمى لێ دێت، پاشان هێلكه‌و ڤانێلاو خوێیه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه، به‌رده‌وامبه له تێكه‌ڵكردنیان، دواتر ئاردو پاوده‌رو گوێزه هیندیه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه، جوان تێكه‌ڵیان بكه، به‌ده‌ست بیشێله تا ئه‌بێت به هه‌ویر، ئه‌گه‌ر پێویستى كرد ده‌توانیت ئاردى تر‌ى بۆ زیاد بكه‌یت، پاشان ده‌خرێته سه‌لاجه‌وه بۆ ماوه‌ى 1 كاتژمێر، دواتر به شێوه‌ى كه خۆت ده‌ته‌وێت لێى دروست ده‌كرێت، سه‌ره‌كه‌ى به زه‌ردێنه‌ى هێلكه چه‌ور ده‌كه‌یت، دواتر گوێزى هیندى ده‌كه‌یت به‌سه‌ریدا پاشان ده‌یخه‌یته فرێزه‌ره‌وه بۆماوه‌ى 5 خولهك دواتر ده‌خرێته فرنه‌وه تا سه‌رو خوارى ده‌برژێت.