الأربعاء , فبراير 18 2026

مانگی نوێبوونەوەی ڕۆح

هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس

ڕەمەزان مانگی ئەبدەیتکردنی ڕۆح و لاشەو کەرەستەکانی دەوروبەرمانە، ئەمڕۆ پێویستە ئەبدەیتی خۆمان بکەین، ڤێرژنەکەمان کۆن بووە و دەبێ خۆمان نوێی بکەینەوە، خودا بەرنامەو پرۆگرامی نوێ بوونەوەی بە خۆڕایی بەبێ تێچوون بۆ ناردووین، گرنگە ئاگاداری وردەکارییەکانی بین ئەبدەیت و نوێ کردنەوەی پەیمان بەخودا، تازەکردنەوەی ڕۆح و جوڵەی ئەندامەکانی جەستە و کەرەستەکانی دەوروبەرمان ، وەک سمارت فۆنەکەی دەستمان و سۆشیال میدیا و پەیوەندییەکانمان بۆیە خێراکە دەست پێ بکە سەیری پۆستەکانت بکە، وێنەکانت، پەیامەکانت، ئامۆژگارییەکانت، تەلەفۆنەکەت، هەموو شتێک، سەیری ناخت وکردارت و مامەڵەکانت بکە و تازەو نوێیان بکەرەوە، با سەرنجی قسەکانی پێشەوا شاطبی بدەین کەدەفەرمووێ: :”طوبي لمن مات وماتت معه ذنوبه ، والويل الطويل لمن يموت وتبقى ذنوبه مائة سنة ومائتي سنة ، يعذب بها في قبره ويُسأل عنها إلي انقراضها “توبا و سەرکەوتن و دڵخۆشی بۆ کەسێک کە لەگەڵ مردنی گوناهەکانییشی دەمرێ و کۆتایی دێت، وەیل و سەرگەردانی و نەگبەتی بۆ کەسێک دوای مردنی بەسەد ساڵ و دوو سەد ساڵ گوناهەکانی لەسەر زەوی دەمێنێ؛ لە گۆڕەکەیدا لەسەری ئەشکەنجە دەدرێت و، لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت تا ئەو کاتەی لەسەر زەوی گوناه و شوێنەوارە کەی دەمێنێ.
خودای گەورەو باڵا دەست پێمان دەڵێت و دەفەرموێت: ( إِنَّا نحن نُحيْي الْمَوْتى وَنكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وآَثَارهُمْ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُّبِينٍ) سورة یس:١٢
بێگومان تەنها ئێمەین هەموو مردووان زیندوو دەکەینەوە (وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ۚ) و هەر کارێکیان پێش خۆ خستبێ تۆمارى دەکەین و تەنانەت ئاسەواریشیان گشت دەنووسین، واتە: هەر ڕێ و ڕەوشتێکیان بەجێ هێشتبێ چاک و خراپ بۆیان حسێب دەکەین، بۆیە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێ: ((..مَن سَنَّ في الإسْلَامِ سُنَّةً حَسَنَةً، فَلَهُ أَجْرُهَا، وَأَجْرُ مَن عَمِلَ بهَا بَعْدَهُ، مِن غيرِ أَنْ يَنْقُصَ مِن أُجُورِهِمْ شيءٌ، وَمَن سَنَّ في الإسْلَامِ سُنَّةً سَيِّئَةً، كانَ عليه وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَن عَمِلَ بهَا مِن بَعْدِهِ، مِن غيرِ أَنْ يَنْقُصَ مِن أَوْزَارِهِمْ شيءٌ..)) صحيح مسلم، كتاب الزكاة، باب الحث على الصدقة ولو بشق تمرة، حديث: ‏١٧٥٣‏. واتە: هەر کەسێ لە ئیسلامدا ڕێ و ڕەوشتێکى چاک دا بمەزرێنێ، دیارە پاداشتى تایبەتى خۆى دەبێ، هاوڕێ لەگەڵ هەرکەسێکى دیکەش پاش ئەو کارى پێبکا، بەڵام بێ ئەوەى لە کرێ و پاداشى ئەوان شتێ کەم بکا، خۆ ئەگەر کەسێک ڕچەیەکى خراپى شکاندو خەڵکى وە دووى کەوتن، بێگومانە هەم گوناحى خۆیى و، هەم گوناحى شوێنکەوتووەکانیشى هەڵدەگرێت، بێ ئەوەى شتێک لە گوناحى ئەوان کەم بکاتەوە. (وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُّبِينٍ) هەموو شتێکمان لە کتێب و نامەیەکى ئاشکرادا ئامادەو تۆمارکردووە، واتە: لە (لوح المحفوظ)دا کە هیچ شتێکى تیا ون نابێت، هەموو شتێکى بچووک و گەورەو وردو درشتمان ئەژماردووە.
کەواتە دەبێ هەوڵ بدەین جێگە پەنجەوdanنەکانمان بۆ خێرو چاکە و چاکەی گشتی بەجێ بهێڵین.
ڕەمەزان دەرفەتە و نیعمەتێکی خودایە پێی بەخشیووین با ئەو بەخششە جوانە ودانسقەیە خۆمانی پێ بکەین بەدانسقەو براوە و ئازاد کراوی مانگی ڕەمەزان پیرۆز.

شاهد أيضاً

کچان و ژنانی زانا؛ متمانەیەک لەسەر بنەمای عەقڵ و بەها

تریفە جەلال١١ی شوبات، ڕۆژی جیهانی کچان و ژنانی زانایە. ڕۆژی ئەو خانمانەی نیشانیان دا کە …