خالید محه‌مه‌د
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كۆمه‌ڵیك دابونه‌ریتى هه‌یه كه ده‌بنه مۆركى ئه‌و و پێى ده‌ناسرێته‌وه، هه‌ندێجار هه‌مان ئه‌و دابونه‌ریتانه ده‌بنه هۆكارى خێر‌و خۆشى و هه‌ندێك جاریش ده‌بنه‌مایه‌ى نه‌هامه‌تى و ناسۆری و ژیانى خه‌ڵك گه‌لێك قورس و ئاڵۆز ده‌كه‌ن.
له‌كلتورى چینی‌دا چیرۆكێك ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن له‌گوندێكدا جوتیارێكى هه‌ژار هه‌بوو كه خاوه‌نى ئه‌سپێك بوو، دیاره دانیشتوانى گونده‌كه‌ش هه‌مویان جوتیارى هه‌ژار بوون، به‌ڵام هیچیان خاوه‌نى ئه‌سپ نه‌بوون، به‌یانییه‌ك هه‌مویان له‌به‌رده‌مى ماڵى جوتیارى خاوه‌ن ئه‌سپ كۆبونه‌وه‌و پێیانوت: چه‌ند به‌خته‌وه‌رى! چه‌ند به‌به‌ختى! ئێمه هیچمان خاوه‌نى ئه‌سپ نین به‌س تۆ ئه‌سپێكت هه‌یه‌و یارمه‌تیت ده‌دات له‌كێڵان و پێیده‌چیت بۆ هه‌رشوێنێك كه‌بته‌وێت، جوتیارى خاوه‌ن ئه‌سپیش سه‌یرى كردن و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه پێیوتن: ڕه‌نگه..
سه‌رله‌به‌یانییه‌ك ئه‌سپى كابراى جوتیار دیارنه‌ما، دانیشتوانى گوند لێى كۆبونه‌وه و پێیانوت: به‌ڕاستى به‌دبه‌ختى! ئه‌سپه‌كه‌ت ڕایكرد، بێ هاوكار مایته‌وه!.
بۆ رۆژى دواتر ئه‌سپه‌كه گه‌ڕایه‌وه‌و ئه‌سپێكى كێویشى له‌گه‌ڵ خۆى هێنابوو، دیسان خه‌ڵكى ئاوایى كۆبونه‌وه‌و وتیان: ئه‌و به‌خته گه‌وره‌یه چییه! به‌ڕاستى تۆ به‌خته‌وه‌رى! ئێسته له‌جیاتى ئه‌سپێك بویت به‌خاوه‌نى دوو ئه‌سپ، كابراى جوتیاریش دیسان به‌زه‌رده‌خه‌وه وتى: ڕه‌نگه..
ئێواره‌ى هه‌مان ڕۆژو دواى كۆتاییهاتنى كار كوڕه تاقانه‌ى كاكى جوتیار حه‌زیكرد سوارى ئه‌سپه كێوییه‌كه ببێت و ڕامى بهێنێت، بۆیه سوارى بوو، به‌ڵام دواى چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌سپه كه‌وته جوته هاویشتن و كوڕى جوتیارى له‌سه‌ر پشتى خۆى خسته خواره‌وه‌و ده‌ستى شكا، دووباره دانیشتوانى ئاوایى كۆبونه‌وه‌و وتیان: واى چه‌ند به‌دبه‌ختى كوڕه تاقانه‌كه‌ت ده‌ستى شكا، ئیتر كێ هاوكارییت بكات له كاره‌كه‌تدا؟ ئاى داماو! براى جوتیار دیسان به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه پێیوتن: ڕه‌نگه..
چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م تێپه‌ڕین و سوپاى چینى چوونه ناو گونده‌كه‌وه‌و به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆ جه‌نگ دژى دوژمنان ته‌واوى گه‌نجانیان كۆكرده‌وه، كاتێك چونه ماڵى جوتیاره‌كه‌و كوڕه‌كه‌یان به‌ده‌ستى شكاوه‌وه بینى وازییان لێهێناو له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌یانبرد، دیسان دانیشتوانى ئاوایى هاتنه‌وه‌و وتیان: هه‌رچى كوڕه‌كانى ئێمه هه‌بوو بردیان ته‌نها كوڕه‌كه‌ى تۆ نه‌بێت! ئه‌رێ ئه‌و به‌خته‌باشه چییه تۆ هه‌ته؟!.
دیسان خاڵۆى جوتیار به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یرى كردن وتى: ڕه‌نگه…
ئێسته: له‌میانى ئه‌م چیرۆكه‌وه ده‌بێت بزانین كه‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تر خاونى كۆمه‌ڵێك دابونه‌ریتى جوانه‌و بێگومان خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك دابونه‌ریتى نه‌شیاویشه به‌جۆرێك كه بڕستى له‌هه‌ندێك بڕیوه‌و ناتوانێت به‌وشێوه‌یه‌ى كه خۆى ده‌یه‌وێت وێناى ژیانى خۆى بكات و هه‌موان له‌چوارچێوه‌ى ژیانێكى ساخته‌و ده‌مامكێكى ته‌واو جیاواز له‌وه‌ى حه‌زمان پێیه‌تى ژیان ده‌كه‌ین، من لێره ئاماژه به دوو خاڵى سه‌ره‌كى له‌و دابونه‌ریته نه‌شیاوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كه‌م به‌ئومێدى چاره‌سه‌ر:
1- زانین و ئاگالێبونى ته‌واوى وورده‌كارییه‌كانى ژیانى یه‌كتر و به‌دواداچونى وورد له‌سه‌ر ته‌واوى هه‌نگاوه‌كانى ژیان.
كه ئه‌مه هه‌ر له‌ته‌وقه‌كردن و سه‌لام و كه‌لامێكى سه‌رشه‌قامه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌میانى ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكى كه‌مدا ئه‌وه‌ى كه پرسیارى له‌باره‌وه ده‌كرێت ته‌نها بارودۆخه كه‌سییه‌كه‌یه كه زۆرینه‌مان پێمانخۆش نییه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مانى باس بكه‌ین (خه‌ریكى چیت؟ منداڵتان نه‌بوو؟ معاشتان وه‌رگرت؟ معاشت چه‌نده؟ خه‌سووت چۆنه له‌گه‌ڵت؟ كاروكه‌سابه‌تت چۆنه؟ چه‌ندت ده‌ستده‌كه‌وێت؟ بۆ دیارنیت؟) ئه‌مانه نمونه‌ى ئه‌و پرسیار‌و هه‌واڵپرسینانه‌ن كه له‌كاتێكى كه‌مدا ڕووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه‌و زۆرجاریش بۆ خۆقوتاركردن ڕه‌نگه ناچار به‌درۆ و هه‌ڵبه‌ستنى چیرۆكى ساخته ببین.
2- پێوانى ژیانى خه‌ڵكى به ژیانێك كه من قه‌ناعه‌تم پێیه‌تى و به‌هه‌ڵه‌دانانى شێوه‌ژیانه‌كانى تر.
له‌ڕاستیدا له‌م بواره‌شدا ئێمه گرفتى گه‌وره‌مان هه‌یه، هه‌موان ئه‌و ژیانه‌یان پێ ڕاسته كه‌خۆیان په‌یكه‌ڵى ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه جۆره‌ژیانه‌كانى تر جێى قسه له‌سه‌ركردنن و پێویسته دابڕیژرێنه‌وه به‌وجۆره‌ى كه من یان ئه‌و باوه‌ڕى پێیه‌تى، هه‌مووى پێوایه شێوازى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى ئه‌م له‌هه‌موو شێوازه‌كان باشتره و ئه‌وانى تر پێویسته چاوى لێبكه‌ن، هه‌موان پێیان وایه شێوازى مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندى خێزانییان له‌ئه‌وانى تر ته‌ندرویستتره و پێویسته چاویان لێبكرێ له‌كاتێكدا چه‌ندین گرفتییان له‌وبوراه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئێمه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان قبوڵ نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و به‌رامبه‌رانه‌مان قبوڵ بێت كه وه‌ك ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ژیان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه كه‌سیى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان رێكخستووه.
ئێسته‌و بۆ ئه‌م دوو لایه‌نه كۆمه‌ڵگه پێویستى به‌هۆشیارى هه‌یه‌و ده‌توانین بڵێین تاڕادده‌یه‌ك ئه‌و هۆشیارییه په‌ره‌ى سه‌ندوه‌و كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاستى تاك به‌پله‌ى یه‌ك جۆرێك له‌گۆڕانكارى تێدا دروستبووه‌و چین و توێژێك گه‌شه‌یان كردوه كه‌پێیان وایه پێویسته مرۆڤه‌كان ئازاد بن و كۆمه‌ڵگه ئارامییان بۆ دابین بكات و له‌سه‌ر داخوازى خۆیان هاوكارى بكرێن، كه‌چى ئه‌مه‌ش لاى هه‌ندێك به‌كاڵبونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و پێیانوایه پێویسته به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر دابونه‌ریته كۆنه‌كه‌ى خۆمان و هه‌موان ئاگامان له‌ووردو درشتى ژیانى یه‌كتر بێت و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكه‌ین و بزانین كه‌جوتیاره‌كان چركه به‌چركه ژیانییان به‌رو كوێ ده‌ڕوات!.