سێشەممە , حوزه‌یران 16 2026

هیجرەتی پێشەوایەك بۆ بونیادی ئوممەتێك

ڕۆشنا صاڵح بامۆكی

‎هیجرەت قورسترین بڕیار سەخترین هەنگاو
‎فەرمانێكی ئیلاهی ئیتاعەیەكی نبوەتی و بەندایەتی ڕێك لەو خاڵەدا گەشتنە بنبەست و گیانیان كەوتە مەترسی و ژیانیان لاسەخت بوو لەسێبەری ئەو ڕۆژانەی پاش هەڵهاتنی خۆریش دونیا تەڵخ و تاریك و بێ نەفەس بوو
‎ئیلاهی ڕێگای هیجرەتی بۆ واڵاكردن

‎هیجرەتێك ساڵانێك ڕێگەی بۆ خۆش دەكرا و ئامادەسازی بۆ دەكرا ورد و بیرتیژانە نەخشەڕێگای و بۆ دەنەخشێنرا
‎ئەوەندە ورد و پەنهان و جوان كە ئەنجامی سەركەوتنی ئەبەدیبێت

‎سەرنج بدەن لەگەڵ ئەوەی پێغەمبەرە و خۆشەوستیرینی خالقە داواكانی ڕەت ناكرێنەوە ،كەچی ئەوەندە حەكیمانە ڕێگای كۆچ ڕێیپێوێ دەكات بە پلانەكانی كە بچوكترین تارمای و ئەگەر بەجێ ناهێڵێت

‎كاتی هاتنی وەفدی حەبەشە كەبۆ تەواوف هاتبوون میوانداری و سەخاوەندمەندی و دیاری پێدانیان كە باوی ئەوسەردەمە بوو پاشان ڕێنماییان بۆ ڕێگای هەق و بەڕێزەوە ماڵ ئاوای لێكردنیان

‎ساڵی ئایندە سۆراخكردنیان و هەواڵپرسینیان باشتر لە پێشتر میوانداری كردنیان
‎پاشان ناردنی نوێنەر بۆ لای پادشای حەبەشە و دواتر مۆڵەتدانی مسوڵمانان بەنهێنی كۆچ بكەن
‎كەدڵنابوو كەس لە باوەڕداران لە ژێر زوڵم و ستەمی كافرانی مەككە نەماون ئەوجار علی ڕاسپارد ئەمانەتیان تەسلیم بكاتەوە

‎تەسلیم كردنەوەی ئەمانەتەكان یانی ئەوپەڕی بەریم لە ماڵ و فیكر و سامانتان یانی لە لوتكەی زوڵمی ئێوەدا لەمن ئەمینتر بۆ ئێوە نییە یانی لەدوا ڕێگای نشێوی مندا چاوم لە دوای یەك زەڕە داهاتی ئێوە نییە
‎یانی لە كەناری پێشەوایەتی وپەیامبەرێتی مندا ئەوەندە ئەمین ئاسودە ئەرخەیانبن كە نێردە بكوژەكانیشتان سەلامەت دەگەڕێنەوە لاتان

‎بۆ ڕێگای غاری سەور لەگەڵ یاری وەفا داری بەدڵێكی غەمباری پڕ متمانە و چاوێكی پڕئەسرین و هەناسەیەكی گەڕانەوەی پڕ شكۆوە ڕۆشت لە دواین ئاوڕدانەوە ولە بیریدا سەدای هەزاران ئەسحابی فەتی مەككەی وێنا كرد

‎لە شارەزاترین ڕێنیشاندەری ڕێ و لە باشترین سوار و هاوڕی وەفادار و خانمی بار قورسی بیرتیژی وریای دوگیان و شوانی سینەساف و بێ ڕیا كەڵكی وەرگرت گەورەترین مژدانەی بەسەرسەخترین دوژمنی ئەولەحزەی وشوێنكەوتەی وەفاداری ئایندەی دا بەبازنەكانی كیسرا

‎مەدینەی مونەوەر و ئەمین كرد بۆ هەمیشە بناغەی دەوڵەتی ئیسلامی بونیادنا هەوڵیدا حەسایەوە جەنگا ماندوو بوو سەركەوتن بەسەریا
‎هێرشیان هێنا و خەندەقی لێدا برسی بوو غەنیمەی دابەش كرد
‎ لایەنی كۆمەڵایەتی گرنگی پێدا ولەگەڵ قەبیلە و هۆزەكانی پەیوەندی تۆكمەی بەست

‎لەگەڵ یەك هاوەڵ و بەنهێنی و لەشەوێكی تاریكدا هیجرەتی كرد
‎لەگەڵ هەزاران شوێنكەوتە و باوەڕدا و بەئاشكرد و بەدەنگی بانگی بیلال مژدەی فەتی ئەبەدی مەككەی بە مسوڵمانان دا.

‎ساڵیادی هیجرەتی پڕ شكۆی مسوڵمانان پیرۆزتبێت
‎بەرەكت بخاتە هیرەتەكانی ئەم سەدەمان بۆ كۆدەنگی و عیزەت و یەكبوونی ئومەی ئیسلامی

Check Also

ئایا دەکرێت خانوو و سەیارە بکرێت بەناوی هەردوو هاوسەرەوە

شاجوان شێخ محەمەد⁠وەڵامی من بۆ ئەم خانمە بەڕێزە و بۆ هەموو ئەو خانمانەی کە پاراستنی …