سێشەممە , تشرینی یه‌كه‌م 28 2025

بابۆخۆمان حەڵال نەبێت

خەرمان عبدالکریم

هەروەک چۆن مەولانا دەڵێت
خودا عاشق و عاریفی دەوێت… نەک موشتەری بەهەشت
موسڵمانی ڕاستەقینە سەنتەری ژیانی بەوجۆرەیە کە خودا دەیەوێت، نەک لە لێواری تەپوتۆزەکاندا غەرق ببێت و بەناوی ماڵی خوداو بەرماڵی هەمیشەیی و ڕیزی پێشەوەی مزگەوت و تەزبیحی درێژی پڕ لەدەنگە دەنگ و کەشفی شەونوێژو چێشت هەنگاوو زکری بەیانی و ئێوارە باس کردن لێرە دەمەوێت بڵێم قەدرگرتنی دڵەکان و پاککردنەوەی نەفسەکان لەهەزار ڕیای ڕوکردنە خودا گرنگترە، پێگەو جەماڵی مرۆڤ ئەوکاتەیە کە ڕووی نەگۆڕێت وەک خۆی لە ناوەوەو دەرەوەی خۆی نیشان بدات جەمالیەت و کەماڵیەتی بەئەندازەی پێ درێژو زمان درێژکردنەکانی بێت، خۆشبەختی دەوروبەری لەپێش خۆشبەختیە پاشقول گرتنەکانی بێت، زەمەنی بەراوردکاری نەیباتە وێرانەیەک دواتر هەزار خۆزگەی گەڕانەوە ژیانی پێ نەداتەوە، ڕقێک کە دڵ ڕەش دەکات دەرئەنجامی باشی نابێت چ جای بگاتە قبوڵکردنی لای خودا، ئەزمونی ژیان ئەوەندە فێرت دەکات ئەوەندەش تێر، بۆیە دەست بەکەسایەتیەکانتانەوە بگرن بەو جۆرەی هەیە نەک ئارایشت کردنە قێزەونە فێڵاوییەکان
عاشقی ڕاستەقینە بن نەک خۆ تواندنەوە لەناو خۆشیرین کردن و تاڵی دان بە دەروونی ئەوانی تر ژەهری هەنگوینی مەخانە خانەی ماڵەکانەوە، گوێزەرەوەی بەخشندەی بن لەم دەست بۆ ئەو دەست لەم دڵ بۆ ئەو دڵ وەک هاوسێیەکی لێ ڕابینراو کە هەمووان تەماننای لەتەک بوونت بکەن نەک ماڵ گواستنەوە بۆ حەوت ووڵات لەو لاتر
ئێرە بەهەشت نییە زەمەنی تاقیکردنەوەو گرەوبردنەوەیە نەک نمایشی حاڵ و ماڵ
خودا حاڵی دەوێت نەک قاڵە قاڵە هەر شتێک بۆ نواندن و نمایش بوو زوو دەوری دەگۆڕێت زوو مۆدەی بەسەر دەچێت زوو هەوڵی گۆڕینی دەدرێت، خاکی و خاکە ڕابن بزانە زەمەنێکە سروشت هەمان بەرگی ئازادی و لە خۆدەرنەچون دەپۆشێت هاو شێوەبن

Check Also

جیاوازی (مرۆڤی هاوسەنگ و مرۆڤی ناهەوسەنگ)

گۆنا توفیق١/ مرۆڤی ناهاوسەنگ بەئامانجی خود ویستی و پڕ کردنەوەی بۆشاییەکانی و خود چارەسەر کردن …