الإثنين , يناير 12 2026

پەروەردە پیرۆزترین كار


ڕۆشنا صاڵح
‎هاتنەوەی وەزی نوێ خوێندن پیرۆزبێت لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان، قوتابخانەكان لەدوای ماڵ و خێزان یەكەم وێستگەی فێربوون پەروەردەكردنن مامۆستایان ڕۆڵی مام دەبین لەدڵسۆزی و وەستا لەپێگەیاندنی نەوەكانی ئایندە،
‎یەكەم هەنگاوی ئەو قوتابیانەیە ئەمساڵ داخڵ كراون و دەچنە پۆلی یەك، چ هیواو هەیەجانێك لەدەرونیان هەیە چ وێنایەكیان بۆ قوتابخانە لە بیریان كێشاوە، چۆن پێشوازیان لێدەكرێت بەرەوە بەدەست هێنانی كام بڕوانامە ئاڕاستە دەكرێن خودا و هەوڵی خۆیان و خێزانەكانیان دەزانن.
‎مامۆستایەتی بەخشینی زانست و زانیاری یەكێكە لە پیرۆزترین ئەركەكان لە ڕابردوو ئێستادا، بەڵام جێی داخە لەم ساڵانەی دوایدا خەریكە ئەو شەئن و ڕێزەی بەرامبەر مامۆستا دەبێت هەبێت كەم و كاڵ دەكرێتەوە، پسپۆڕیەكانی كە گەورە دەكرێن خەریكە وای لێدێت بە شەرمەوە بڵێن مامۆستاین،
‎لەلایەك هەژموونی بڕوانامەی بەرز و لەلایەك دۆخی ئابوری خراپی كوردستان،
‎جێی داخە لەو پەڕی پێشكەوتن و زانست و بڕوانامەی بەرزدا هەنگاو بەرەو ساڵانێك دەنێین خۆزگە بەپار نەڵ ئەمساڵ بڵێین، لەبەر ئەوەی زانست خەریكە بێ بایەخ سەیر دەكرێت بڕونامەكان دەبنە مرەكەبی وشكی سەركاغەز.
‎مڕۆڤ فامیەتی و ڕێز و شكۆی مرۆڤ پەیوەستە بەوەی تاچەند سود لەزانست و زانیاریەكەی وەردەگرێت و كاری پێدەكات مامەڵەی مرۆڤ دۆستانەیە و، خزمەتی نیشتیمانی دەكات
‎نەوەك دەرخكردنی زانیاری بێی كردا ببێت بەپیشەی خوێندەوارەكان.

شاهد أيضاً

بەر لەوەی ساڵێکی نوێ خۆی بئاخنێتە ژیانمانەوە

خەرمان عبدالکریمباڕووداوە ئازار بەخشەکان نەتکوژن، بەڵکو دەستت بگرن بۆ بەرگەگرتن بۆ ژیانەوە بۆ فێربوون، بۆ …