چوارشەممە , ئه‌یلول 10 2025

هەر بەناو پایتەختی ئاشتیە

‎ڕۆشنا صاڵح بامۆكی
‎ئەم شارە شاری ئەدەب علیم و عیرفان و بەهای باڵابوو، بەڵام بەبەرنامەیەكی ورد هەزار فەرسەخ دوریان خستەوە لە قیەمی ئاینی و داب و نەریتی جوانی كوردەواری و بەهای باڵای ئینسانی، دەمێكە كاری لەسەردەكەن ئێستا كاریگەریەكانی دەبینین،
‎بەناوی جەژن و بۆنەكانەوە بازاڕیان كرد بەشەوان و، بەناوی پێشكەوتن و شارستانیەتەوە ئینتەرنێتی بێ فلتەریان بردە تەواوی ماڵەكان، هەر بەناوی دەست بەتاڵی و بێكاری گەنجانەوە بۆ ڕەگەزی نێر
‎ژمارەی كافتریا و نێرگەلەكانیان لەشار زیاد كرد، بە نرخی كەم ئینتەرنێتی فری و، دەست خستنی چەكی بێ مۆڵەت وەك ئاو خواردنەوە ئاسان كران.
‎ئەوەی باوە بۆ خانمان بەموچەكی ١٥٠ هەزار، بەس بێكار نەبێت لەماڵ بڕۆیتەدەر
‎لە دوكانێك شاگردبێت
‎دواتر هەرچی مەوادی خراپی ئارایشتە تاقی بكاتەوە لەو شوێنانەی بەناو توبی یان شەعبین.
‎ئەوەی بۆ هەر دوو ڕەگەز و لە هەرتەمەنێكدابێت نیشانەی ئەو پەڕی سەقافەت و پێشكەوتنە، خەلوە و بێداری بێسوودی شەوان و بە ڕۆژ پشودان خەوتن.
‎بەم هەنگاوانە شیرازەی خێزانیان تێكدا
‎و بەردی بناغەی شار و گۆمەڵگەیان هەڵوەشاند
‎نەژنان شانازی بە ئونوسیەتی و دایكایەتی و خانمی ماڵ و پەروەردەكاری منداڵەكانیانەوە دەكەن، نەپیاوانیش وەك پێوست ڕۆڵی قەوامیەتی خۆیان دەگێڕن
‎ڕەنگە بەكەم و هیچ سەیری بكەین بەڵام لە ڕاستیدا:
‎خەوتنی تەندروست = بەژیانی تەندروست
‎خێزانی بەختەوەر = كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو
‎عومەری كوڕی خەتاب( ڕەزای خوای
‎لێبێت) دەفەرموێت
‎سەركەوتنی یەكجاری موسڵمانان بەدی نایەت
‎تا دەست بەرداری خەوی دوای نوێژی بەیانی نەبین..!
‎كاتێك ئەوەی حسابی بۆ ناكرێت و خەوتنە
‎لەكاتی خۆیدا، ئەوا دەبێتە هۆكار بۆ جێگیر نەبوونی باری دەرونی و پەلكێشان بۆ ئەنجامدانی تاوان زۆر بوونی گرفتی خێزانی و پچڕاندنی شیرازەی خێزان، هاوكات
‎توشبوونی تاك بەنەخۆشیە درێژ خایەنەكان.
‎لەم مانگی مەولودەدا لەم كاتەی شار خەڵتانی خوێن بووە بە ڕوداوی دڵتەزێن
‎با بەخوداچوونەوەیە بكەین بۆ سونەتەكانی سەروەر، نەریتی جوانی پێشینانمان و
‎جێبەجێكردنی فەرمانی ئیلاهی، ئەوكات ڕێگر دەبین لە پلانی چەوتی نەیاران و
‎هەڵەبجەی شاری شعر و جوانی دەكەینەوە بەپایتەختی ئاشتی و ئەدەب لە گشت جیهان.

Check Also

لەیادی لەدایکبوونیدا….. چۆن پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) خۆشبوێت؟

چیا حه‌مه‌ عه‌لیمرۆڤ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌ناسێـت ناتوانێت خۆشی بوێت، هۆكارى یه‌كه‌مى ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رمان(د.خ) خۆشبوێت …