خەرمان عبدالکریم
زیندو ڕاگرتنی قەدرو قەولەکەی ڕابیعەی عەدەوی
کە دەڵێت من لە پێناوی بەدەست هێنانی بەهەشت و دۆزەخ خودام خۆشناوێت، بەڵکو لەبەر لیقای زاتی حەق هەوڵ و کۆششم هەیە.
کەسانێک هەن لە پێناوی نزایەک یاخود لەپێناوی پاداشتە نەبڕاوەکەی قەدر شەو دادەنیشن و دوعای دڵخوازی خۆیان دەکەن، لەم نێوەندەدا مزگەوتەکان جمەیان دێت کەمن ئەوانەی بەنیازمەندی لیقای خودا لە مەجلیسی نزاو کۆڕی قورئان و نوێژو شەوی قەدر درێژە پێ بدات، کەمن ئەوانەی لەڕۆژدا کاربکەن بەوەی شەو کردویانە.
لە سەروبەندی نوێژی ڕوپارمایی و شەومانەوەی ناو مزگەوت و خۆ دورگرتن لە گوناهی گەورەی ڕۆژدا، کەچی زمان و چاو خەریکن تێکەڵەکەی ژیان سەرەو ژێر دەکەن غەیبەت و توانج و جنێودان و خەوتنی تەواوی ڕۆژ و، لەدەستدانی نوێژە فەرزەکان
لەپێناوی ئامەنجداری نزاکەی شەویان بەهەدەر دەڕوات،
دەبێت مانەوە لەپێناوی ئەو خۆشەویستی و دیدارە بێت کە لەنێوان بەندەو خالقدایە، هەرکات بەو نیەتە چویتە حزور ئەوکات خۆشبەختی بەدوای یەکدا خۆی دەخزێنێتە نێو تەواوی ژیان و هێزێکی زیاترو وچانێکی خۆشترت بۆ ژیان دەبێت، هەرشتێک لە پێناوی ئامانجێکی دیاری کراوو گرەو کردن و مامەڵە بێت ئەوا هیچ ئاسەوارێکی خێری تیا بەدی نایەت،
بەڵکو خێرێکی عادەتی و زیندوکردنەوەی سونەتێکە ڕۆحی بەبەردا نەهاتۆتەوە لای زۆرێک لە موسوڵمان،
لەبەرئەوە دەبێت فێری ئەو فیداکاری و ملکەچییە بین کە یەکەم لە پێناوی ڕەزامەندی و خۆشەویستی بۆ دیداری خالق و پەیامبەری ئازیزمان بێت، پاشان بڕیاربدەین کە لە قەدردا قەدرگران بین لەهەموو ڕووەکان و کایە پڕ کێشمەکێشەکانی ژیانەوە، فێری ئارامگری و قوربانیدان بین فێری جوامێری و وەفا بین فێربین عادەت بە پەرستشەوە بگرین و، درێژە پێدەری شەونوێژو زکرو قورئان خوێندن و سەردانی مزگەوتەکان بین، فێری ئادابی ڕێزی گەورەو پێداچونەوەی هەڵەکانمان بین فێربین هەر ئێشگرتن نەکەین، بەڵکو هەڵوێستەو پەند وەربگرین لەمانەوەی دە شەوی کۆتایی پڕ لەبەرەکەتی ڕەمەزان و، خوداحافیزیەکەی وەک ئەوەی دوا ساتی ژیانمان بێت و ئێمەش لەگەڵ ئەو ئۆغری ئەم ژیانە بکەین.
