خەرمان کەریم
لەنێو هەموو ووشەو پیتەکانمان شتێک هەیە پێی دەوترێت زمانی دایک، تەنها لەڕۆژی زمانی دایکدا دەیکەینە دیاردەو شانازیکردن پێیەوە، بەڵام لەناو سەردێڕی هەموو وتراوەکانماندا چەندان وشەی بیانی تێکەڵ بە وشەو نوسراوەکانمان دەبن، لەناو پسپۆڕیەتەکانماندا دەبێت چەندین وشەی عەرەبی و بیانی تێکهەڵکێشبکەین بۆ ئەوەی بیسەلمێنین شارەزایشمان لەم دوو بوارەدا هەیە مەرجی خوێندنی ماستەرو دکتۆرایە دەبێت دوو زمانی تری جیاواز بزانیت، لەکاتێکدا کە بڕوانامەکەی وەرگرت خوێندکارەکانی سەرجەمیان کورد دەبن، ئەمە لەکاتێکدا تۆ دەبیتە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەرو دکتۆرا) هەر بڕوانامەو خودی نامەکەش زمانی جگە کوردین، لەنێو سیستەم و جیهانی کارکردنی مرۆڤەکاندا ئەگەر زمانی جودا نەزانیت ناتوانیت کارەکەت ڕاپەڕێنیت، بۆ دەبێت ئێمە لەناو زانکۆیەک یان خوێندنگەیەک یان کەرتێکی تایبەت گرنگی بەشێوە
زاری کوردی نەدەین و هەمووان فێری کرمانجی سەروو و سۆرانی و هەورامی و نەبن، لەبری عەرەبی و ئینگلیزی بۆ دەبیت ئەوەندە سەنتەریانە مامەڵە لەگەڵ زمانێکی جگە لەخۆمان بکەین و بەردەوام بڵێین ئێمە کاریگەری داگیرکەرمان لەسەر بوو، نەخێر ئەمە ئەو پاسادانە نابەجێیە کە خومان پێوە گرتووە، بۆ دەرباز بوون لە پرسی زمانی دایک ئێستا وای لێ هاتووە هەتا ناچار نەبیت قولاپ هەڵنایەی زمانی کوردی پێوە بێت، پێمان بکرێت دەیسڕینەوەو مۆرکی کوردی لێ دادەماڵین، منداڵەکانمان فێر دەکەین هەر لە ساوابوونەوە گوێبیستی ئەفلام کارتۆنی زمانی تر بێت، نەک کوردی پەتی!!!! کێ دەگەڕێت بەدوای ڕیشە سازی زمانی کوردی کێ لەئێستادا بۆ نوسینی نامەیەکی مۆبایلەکەی کیبۆردی کوردی بەکاردەهێنێت خەریکە وامان لێ یەت هەموو نوسراوێک دەنوسین، بەڵام بەهەزاران هەڵەی ڕێزمانی و زمانەوانی کوردیە پەتیەکە
با هۆشیاریەک بگەڕێنینەوەو ببینەوە بە کوردێکی ڕەسەنی دێرین و، خۆشەویستیمان بۆ زمانی دایک لەهەموو بەکارهێنانەکانی تر زیاتر و زیاتر بێت
.
Check Also
کۆڵۆنیالیزمی سێکسیی نوێ لەنێو پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان
ن: ستیڤانۆ جینارینی، دکتۆرا لە یاساو. لەئینگلیزیەوە : شەهلا عومەر وڵاتانی ڕۆژئاوایی بڕگەیەکی ژەهراوییان بۆ …