شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

ئامارەکان دەدوێن (12)


لە ڕووپێوى ٢٠٢١ ى بارودۆخى کۆمەڵایەتى و ئابورى ژناندا، ئەو ئاماژانەى خوارەوەى تیایە:-
سەبارەت بەوەی قەوارەى خێزان بچوک بۆتەوە واتە ژمارەى منداڵ کەم بۆتەوە.
تێکڕاى ژمارەى خێزان لە عێراقدا لە ٦.١ ەوە لە ساڵى ٢٠١١ دا دابەزیوە بۆ ٥.٧ لە ساڵى ٢٠٢١ دا، واتە بە گشتى ٠.٤ دابەزیوە.
لە گوندەکاندا لە ٧.١ ەوە دابەزیوە بۆ٦.٣واتە ٠.٨ دابەزیوە.
لە شارەکاندا لە٥.٨ دابەزیوە بۆ ٥.٥ واتە ٠.٣ دابەزیوە
لە کوردستاندا لە ٥.٢ دابەزیوە بۆ ٥ واتە ٠,٢ دابەزیوە
لە بەغداد لە٥.٦ دابەزیوە بۆ ٥.٥ واتە ٠.١ دابەزیوە.
لە پارێزگاکانى تردا لە ٦,٣ بۆ ٥.٩ واتە ٠.٤ دابەزیوە.
بچوکترین قەوارەى خێزان لە کوردستانە.
٥٣.٤%ى خێزانەکان لە دایک و باوک و منداڵ پێکهاتوون.
١٥.٣% ى خێزانەکان تەنها لە ژن و مێرد پێکهاتوون
٦%ى خێزانەکان نەوەکانیشیان لەگەڵدا دەژى.
٣.٢ى خێزانەکان هاوسەرى کوڕ یان کچیان لەگەڵدایە.
١.١ى خێزانەکان نەنک و باپیریان لەگەڵدایە.
٢.٦% ئەو خێزانەن کە خزم و کەسوکارى تریان لە گەڵدایە.
٩٢.٣% ى خێزانەکان جێگیرن.
٥.٧% ى خێزانەکان لە ئاوارەیی گەڕاونەتەوە.
١.٥% ى خێزانەکان ئاوارەن
٠.٤% ى خێزانەکان کۆچیان کردوە.
٠.١% ى خێزانەکان پەنابەرن.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …