خەرمان کەریم
بۆ مێژوو شایەتی دان لەسەر بوێری هەرێمێکی فەرامۆشکراوی بێ ئەندازە لەبیرکراو بابمێنێت، دەنگ و ڕەنگ و بنەڕەتی داواکان وهەزاران خەون و هەزاران مافی خوراوو گیرفانی بەتاڵکراوو خەونی منداڵانی نیشتیمانی فەرامۆشکراو، هەر ڕۆژەو ناوێکی تازەو شیعارێکی تازەو بەیاننەمایەک کاس وکەڕی کردوین، وەک بڵێی مێژوو کەم شەرمەزاری پێوە بێت، ئەوەندەی تریشی پیا هەڵواسن نیشتیمان بۆتە پارچە قوماش و ناوێک ئەگەر بتەوێت بیەی بە هەرکەسێک لەتی دەکات، ئەوەندە ناشرین کراوە لەپێش چاوی مناڵێک تا پەککەوتەیەک، هیچ قەلەمێک غیرەتی تیژکردنەوەی نییە، چونکە لە فەلاقە خانەکەی بەناوی کوردستان دەترسێت، لەشکۆو ووشەی ڕادێۆکە دەترسێت، پەروەردەکراوەکان بە وانەی پەروەردەیی فێردەکرێن ئەگەر دەرگای چونە پۆلەکان نەبێت لەشەقامەکان بەکردەیی
جیاواز لە بینا ڕوخاوە عەسکەرتاریەتەکە فێری بوێریان دەکرێت، فێری چاو کراوەیی و دلێربوون دەکرێن شەقام بڵندگۆکەی کزبوو مردووی گەلێکی بەدوادا دێت، مێگەل ئاسا بەرەو گۆماوی نەفرینی دەڕۆن، دواتر دەڵێن نەفامبوون شوێن یەکەم قافڵەی تیژڕەوی کەوتن، مرۆڤ پێویستی بە نەبەردی و چاوکراوەیی هەیە تا بتوانێت ژیانێکی مەردانە بژی و ئەوانی تریش ئەزمونی لێ وەربگرن و بڵێن حەپسە خان و قازی و شێخ و ……..، توانیان لە کردنەوەی قوتانخانەو هاندانی خوێندن و یاساکانی حاموڕابی چەسپێنەری حەزو خولیاو پەروەردەیەکی جوانن، کە ئازایەنە مەیدانیان کردە هێزی قەڵەم و تا کۆتا دێڕەکان جەنگان تا بیسەلمێنن کوردیش دەتوانێت قەڵەمەکەی بەبڕشت بێت و دەنگی بگەیەنێتە کەشکەشانی فەلەک تا بزانرێت شایەنی پیاهەڵدان و نەگۆڕینی مەبدەئیەتی
Check Also
کۆڵۆنیالیزمی سێکسیی نوێ لەنێو پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان
ن: ستیڤانۆ جینارینی، دکتۆرا لە یاساو. لەئینگلیزیەوە : شەهلا عومەر وڵاتانی ڕۆژئاوایی بڕگەیەکی ژەهراوییان بۆ …