شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

پیاوان جەنگ هەڵدەگیرسێنن و ژنان دەبنە قوربانی …

چاوپێکەوتن:ئاشتی جەمیل

٭پیاوان جەنگ هەڵدەگیرسێنن و ژنان دەبنە قوربانی …
٭جارێک وەک هاوسەرو جارێک وەک خوشک و دایک.

_کێ جەنگ دەکات؟

_کێ زەرەر مەندی یەکەمە؟

_پیاوان یان ژنان یان منداڵان؟

بهاالدین فرج محمود، بەکالۆریۆس لەکۆمەڵناسی، ماستەر لە مرۆڤناسی، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە:
لەڕاستیدا ئێمە ناتوانین بایولۆجیانە بڕیار لەبابەتی جەنگ و هەڵگیرساندنی بدەین، هەروەها بوارەکانی پەروەردەو کلتوری کۆمەڵگە ڕۆڵیان هەیە تیایدا، ژنان لەکۆندا تەنها چارەسەری سەربازانی جەنگیان دەکرد، زۆرێک لەکلتورو یاساکان ڕێگایان بەژنان نەدەدا بەشداری جەنگەکان بکەن، هەتا وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا لەساڵی ٢٠٠٠ دا بەیاسا بڕیاریدا کە ژن وپیاو لەسەربازیدا یەکسانن و دەبێت بەشداری جەنگەکانبن، بەڵام هەتا ئەم کاتەش پیاوان زۆرینەی جەنگەکان بەرپا دەکەن و، سوتەمەنی سەرەکی جەنگ خودی پیاوانن، پاشان ژنان و منداڵان.
هەموو ئەمانەش حەزی دەسەڵاتە لەمرۆڤەکاندا، ڕاستە زۆرینەی هێزی سەربازی لەجیهاندا پیاوانن، بەڵام لەسەردەمی نوێدا چەندین ژن کەلەپێگە سیاسی وسەربازیەکاندان ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە بڕیارە چارەنوسسازەکاندا، لەکاتێکدا هەمان پێگەی سیاسی وەک پیاوانیان هەبووە، نموونە وەک: (هیلاری کلنتون) لە بڕیار لەسەر لیبیا و کۆندالیزا ڕایس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەجەنگ دژی عێراق و (ئەنجیلامێرکڵ)، بۆ جەنگی ئەفغانستان، جەنگەکان هەموان تیایدا زەرەرمەندن بەڕێژەی جیاواز، بێگومان منداڵان و ژنان هەڵگری باری پیاوانن لەپاش جەنگ، چونکە مردنی پیاوێک واتە بەجێمانی بەرپرسیارێتی ئەو پیاوە بۆ خێزانەکەی، بۆیە لەخێزاندا ناهاوسەنگی لە ڕۆڵەکاندا دروست دەبێت کەزۆرجار شیرازەی خێزانەکە دەشێوێت، بەتایبەتی ژنان ڕۆڵێکی قورس وگران دەکەوێتە ئەستۆیان لە خێزانداری و، پەروەردە و بژێوی ژیان و، ئەرکە فرە جۆرەکاندا، بەگشتی ژنان قوربانی یەکەمی هەموو جەنگەکانەو تەواوی قورسایی ژیانیان لەسەر دەبێت، پاشان منداڵان کەبێبەش دەبن لەزۆرێک لەمافە سەرەتاییە دەروونی وکۆمەڵایەتیەکان.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …