د.ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌فه‌ره‌ج
یه‌كه‌م: ڕاگرتنی هاوسه‌نگی: له سه‌رجه‌م ئایینه‌كاندا هه‌ندێك په‌رستن و دروشمی تایبه‌ت هه‌ن، ئامانج له پیاده‌كردنیان بریتییه له دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان هه‌ر سێ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی مرۆڤ (ئه‌قڵ و ده‌روون و جه‌سته)، له رێگه‌ى سنووردانان بۆ چێژی جه‌سته و گه‌یشتن به ئاگایی ئه‌قڵ و زیندوویی ده‌روون.
دووه‌م: له مادیه‌وه بۆ مه‌عنه‌وی: رۆژووگرتن پرۆسه‌یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مادی بنیاتنراوه، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی به‌پێی قورئانی پیرۆز بریتییه له به‌رهه‌مێكی مه‌عنه‌وی (يا أیها الذین امنوا كتب عليكم الصيام كما كتب على الذين من قبلكم لعلكم تتقون) (البقرة: 183).
سێیه‌م: له په‌رستنێكی تاكه‌وه بۆ شوناسێكی جیهانی: رۆژووگرتن پابه‌ندبوونێكی تاكه‌كه‌سییه به‌ڵام رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان واته: یه‌كێتی ئیراده و بڕیاری هه‌موو موسڵمانانی جیهان، یه‌كێتی هه‌ڵوێست و ئه‌نجامدانی كردارێكی هاوبه‌شی هاوكات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئه‌مه‌ش له دۆخی تاكه‌كه‌سه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوناسێكی به‌كۆمه‌ڵ و جیهانی.
چواره‌م: تێڕامان و قوڵبوونه‌وه: رۆژووگرتن واته خۆخزاندنه دۆخێكی وجودی تایبه‌ت، تێڕامان له‌و دۆخه، وردبوونه‌وه له ناخی خود، بیركردنه‌وه له بنه‌ڕه‌تی پابه‌ندبوونی ئیمانی و چێژی خۆگرتنه‌وه له حه‌ڵاڵ و رێگه‌پێدراوه‌كان له پێناو گه‌یشتن به دۆخێكی مه‌عنه‌وی باڵاتر (ته‌قوای خودا).
پێنجه‌م: له وه‌رگره‌وه بۆ به‌خشه‌ر: بڕیاری خۆبرسیكردن و پابه‌ندبوون بۆ ماوه‌ى مانگێك، دۆخێك ده‌ڕه‌خسێنێت مرۆڤ باشتر له دۆخی برسێتی و هه‌ژاریی تێبگات، به‌مه‌ش بیر له به‌خشین ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى كه خودا پێی به‌خشیوه، په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویست له ره‌مه‌زاندا وه‌ك شنه‌بای هه‌ڵكردوو ده‌یبه‌خشی (أجود بالخیر من الریح المرسله).
شه‌شه‌م: له داواكاره‌وه بۆ لێبورده: مرۆڤ به سروشتی خۆی هه‌میشه داواكاری زۆرتره تا لێبوردن له مافی خۆی، به‌ڵام له رێگه‌ى په‌رستنه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌روه‌رده‌ى ده‌روونه‌وه راهێنان له‌سه‌ر فه‌زیله‌تی لێبوردن