پێنجشەممە , تشرینی دووەم 19 2026

زانای گۆڕ هه‌ڵكه‌ن (چیرۆکی واقعی)

ئا: كه‌تان خادیمی

(شێخ سه‌عید بورهان) له‌ باپیریه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ دیمه‌شق گۆڕستانێكمان هه‌یه‌، به‌ناوبانگه‌ به‌ گۆڕی زانایان و موجاهیدان و شه‌هیدان، هه‌مووان شاره‌زای ئه‌و گۆڕستانه‌ن، باپیرم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت وتی: كه‌ گۆڕ هه‌ڵكه‌نێك هه‌بوو دائه‌به‌زییه‌ ناو گۆڕه‌كانه‌وه‌و مردووه‌كانی ئه‌ناشتن.

وتی: ژنێك داوای كرد گۆڕێكی بۆ ئاماده‌ بكه‌م، پاش سه‌عاتێك جه‌نازه‌یه‌كیان هێنا، خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، مردووه‌كه‌ له‌ناو جه‌نازه‌كه‌ ده‌ربێنن، منیش دابه‌زییمه‌ ناو گۆڕه‌كه‌وه‌ ده‌ستم برد بۆ ته‌رمه‌كه‌ تا دایگرمه‌ خواره‌وه‌، له‌م ساته‌دا له‌ناكاو گۆڕه‌كه‌ فراوان بوو وه‌ك پارچه‌یه‌ك له‌به‌هه‌شتی لێهات، له‌ناو گۆڕه‌كه‌دا دوو پیاوی ئه‌سپ سوار هاتن، ته‌رمه‌كه‌یان بردوو ڕۆشتن، ئه‌وه‌ی ئه‌م بینی ئاماده‌بووان كه‌س نه‌یبینی، ئه‌وان ته‌نها بێهۆشی منیان بینی، له‌ناو گۆڕه‌كه‌ ده‌ریانهێنام و، ئاویان پرژاند به‌ده‌موچاومدا، پێموتن ڕووداوێكی زۆر سه‌ر سوڕهێنه‌رم بینی واو..وابوو…به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ كه‌سیان گوێیان پێنه‌داو ڕۆشتن…..چونكه‌ باوه‌ڕكردن به‌م ڕووداوانه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌.

پاش چه‌ند مانگێك هه‌مان ژن هاته‌وه‌ داوای ئاماده‌كردنی گۆڕێكی دیكه‌ی ئه‌كرد، گۆڕه‌كه‌م هه‌ڵكه‌ندوو ئاماده‌م كرد، مردووه‌كه‌یان هێنا منیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆم، دابه‌زییمه‌ ناو گۆڕه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌م داگرت، (سبحان الله) گۆڕه‌كه‌ كه‌ تاچاو بڕبكات فراوان بوو، دوو فریشته‌ هاتن ته‌رمه‌كه‌یان برد، ئه‌مجاره‌ نه‌بوورامه‌وه‌ و چاك هه‌ستم كرد كه‌ ئه‌مه‌ خه‌ون نیه‌، له‌ گۆڕه‌كه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌و چوومه‌ لای ژنه‌كه‌و پرسیارم لێكردو وتم: تۆ كێیت؟ له‌كوێوه‌ هاتوویت؟ ژنه‌كه‌ وتی: كابرا لێم گه‌ڕێ بابه‌م موسیبه‌ته‌ی خۆمه‌وه‌ بم. وتم: موسیبه‌تت چیه‌؟ وتی: ئه‌مه‌ كوڕمه‌ وه‌فاتی كردووه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كوڕێكی تریشم وه‌فاتی كرد، موسیبه‌ت هه‌یه‌ له‌مه‌ گه‌وره‌تر.

وتم: به‌خوا شتێكی سه‌ر سورهێنه‌رم بینی ، یه‌كه‌مم خسته‌ ناو گۆڕه‌كه‌وه‌، ناو گۆڕه‌كه‌ بوو به‌پارچه‌یه‌ك له‌به‌هه‌شت، دووه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌، به‌هه‌شتم بینی به‌ چاوانی خۆم، پێمبڵێ ئه‌م كوڕانه‌ی تۆ چیان ئه‌كرد، تا خوای گه‌وره‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و پێشوازی لێكردن، ئه‌م پله‌و پایه‌ به‌رزه‌یان له‌ كوێوه‌ به‌ده‌ست هێنا؟

ژنه‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت یه‌كه‌میان كه‌ناشتت قوتابی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان بوو، دووه‌میشیان دارتاش بوو كاسبی ئه‌كردوو خه‌رجی بۆ براكه‌ی دابین ئه‌كرد، تا علوم شه‌رعی ته‌واو بكات.

ئه‌م گۆڕ هه‌ڵكه‌نه‌ دوای بینینی ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌چاوی خۆی، گۆڕستانه‌كه‌ی به‌جێدێڵێت و ده‌چێت بۆ مزگه‌وتی (ته‌وبه‌) دێته‌لای باپیرم كه‌ مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌ بووه‌، ده‌ڵێت هاتووم زانستی شه‌رعی فێربم، ئه‌ویش ئه‌ڵێت تۆ ته‌مه‌نت سه‌روو په‌نجایه‌، به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ خوێندن زۆر زه‌حمه‌ته‌و فێر نابیت، بۆچی ئه‌ته‌وێت بخوێنیت؟

ئه‌م ڕووداوه‌كه‌ی به‌درێژی بۆ گێڕابووه‌وه‌، باپیرم وتبووی كه‌واته‌ ناوی خوای گه‌وره‌ی لێبێنه‌و با ده‌ست پێ بكه‌ین، له‌ ئه‌لف و بێوه‌ ده‌ست پێئه‌كات، تا ده‌بێته‌ زانایه‌كی گه‌وره‌ی دیمه‌شق، به‌ناوی (الشیخ عبدالرحمان الحفار) مناڵ و نه‌وه‌كانی دوای خۆی ئه‌بنه‌ قوتابی علوم شه‌رعی، دوا زانای ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ ئێستادا ناوی (عبدالرحمان الحفار) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانا گه‌وره‌كان.

Check Also

حەج

نه‌به‌ز هه‌ورامی‌به‌ دوای‌ جێپێی‌ “ده‌لیلێكی‌ ڕێی هیجره‌تا”با “وێرانه‌” به‌جێبێڵین، به‌ ته‌مای‌ خوڵقی‌ به‌قا بینبه‌ر له‌ …