الثلاثاء , فبراير 17 2026

نیەتهێنان بۆ ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان

سومەیە مەحمود

نیەت (ڕوکن) پایەیەکی بنەڕەتییە لە ڕۆژوو عیبادەتەکانی کەدا و جێگەکەی دڵە.

نیەت واتە: بڕیاردانی مرۆڤ بە دڵ کە بە ڕۆژوو دەبێت بۆ خوای گەورە،
هیچ لەو شتانە ئەنجام نەدات کە ڕۆژوویان پێ دەشکێنێت لە بەرەبەیانەوە تا ئاوابوونی ڕۆژ.

مەبەست لە نیەت :

١- تاقیکردنەوەیەکی گرنگە بۆ ئیمان و ئامانجەکانی موسڵمان.
٢- جیاکردنەوەی عیبادەتە لە عادەت یان ڕیایی .
٣- بڕیاردانی دڵە بۆ دەستکردن بە عیبادەتەکە و بەردەوام بوون لەسەری.

٤- بۆ ئەوەی لەکاتی عیبادەتەکەدا دڵی پەیوەست بێت بە خوای گەورەوە بەکرداری نابەجێ لە گەورەیی عیبادەتەکە کەم نەکاتەوە .

بەڵگەکانی نیەت :

هەموو عیبادەتێک بۆئەوەی پاداشتێکی تەواو وەربگریت پێویستی بە نیەتێکی دروست هەیە .

١- فەرموودەی پێغەمبەر (ﷺ) :

(إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى، فمن كانت هجرته إلى الله ورسوله فهجرته إلى الله ورسوله، ومن كانت هجرته لدنيا يصيبها أو امرأة ينكحها فهجرته إلى ما هاجر إليه) متفق عليه.

واتە: هەموو کردەوەیەک بە نیەتە، وە هەموو کەسێک ئەوەی بۆ دەنوسرێت کە مەبەستێتی،
ئەگەر یەکێک کۆچکردنەکەی لەبەر خوا و پێغەمبەری خوا بێت ، ئەوا کۆچەکەی بۆ لای خوا و پێغەمبەری خوا بۆ دەنووسرێت،
وە ئەگەر یەکێک مەبەست لە کۆچکردنەکەی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکی دنیایی یاخود بەدەستهێنانی ژن بێت، ئەوە لای خوا کۆچەکەی بۆ لای ئەوانە بۆ دەنوسرێت

کەواتە (نیەتی بۆ خوا بون لە ئەنجامدانی کارەکان زۆر پێویستە )

٢- خوای گەورە دەفەرموێت :

(وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ) واتە:
تەنها فەرمانی ئەوەیان پێ درابوو کە بە دڵسۆزییەوە بەندایەتی خوا بکەن و بیپەرستن و
( دڵسۆزیش نیەتە )

٣- خوای گەورە دەفەرموێت: (إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ) ئیماندار نیەتی ئاوایە، هیچ شتێک نابەخشێت مەگەر لەبەر خاتری خوا بێت.

٤- خوای گەورە دەربارەی هاوەڵەکان دەفەرموێت :
(فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا) الفتح ١٨.

واتە: خوای گەورە زانی چی لە دڵیاندایە لە نیەت و مەبەست، بۆیە ئارامی باراند بەسەریانداو بەسەرکەوتنێکی نزیک پاداشتی دانەوە.

کەواتە نیەت و مەبەستی دڵسۆرانە بۆ خوا لە هەموو کارەکاندا پێویستە و هۆکاری سەرکەوتنی نزیکە …

کاتی نیەتهێنان بۆ ڕۆژوو :

١- نیەت و یەکلایی کردنەوەی مەبەست ئەبێ پێش دەستپێکردن بە کارەکان بێت.
٢- بۆ ڕۆژوو ئەتوانی لە ڕۆژئاوابوونەوە تا پارشێو نیەت بهێنی.

٣- هەر کەسێک پێش بانگی بەیانی نیەتی نەهێنابێت لەدڵەوە کە بەڕۆژوبێت ئەوە ڕۆژووەکەی بەتاڵەو ئەبی قەزای بکاتەوە.
٤- موسڵمانان کە هەموو ڕۆژێکی ڕەمەزان بەتەمان بەڕؤژووبن، (ئەم بەتەما بوونەبۆخۆی نیەتە )

٥- نیەت بە دڵ و بڕیارە،
جا ئەگەر بەزمانیش بیڵێی جەختکردنەوەیە لە نیەتی دڵ و ئەمەش ڕێگەپێدراوە کە جگە لە دڵ، زمانیش بەشداربێت لەوتنی ئەو نیەتە.

شاهد أيضاً

کچان و ژنانی زانا؛ متمانەیەک لەسەر بنەمای عەقڵ و بەها

تریفە جەلال١١ی شوبات، ڕۆژی جیهانی کچان و ژنانی زانایە. ڕۆژی ئەو خانمانەی نیشانیان دا کە …