(ڕۆژی جیهانی مناڵانی تووشبوو به شێر په‌نجه)
من ئیدی حه‌ز ئه‌كه‌م به‌شه‌وانه نه‌خه‌وم، چاوم له چاوه جوانه‌كانی تۆبێت، ئه‌و چاوانه‌ی پڕن له هیواو ئاوات،تۆ نازانیت من چه‌ند ساڵه چاوه‌ڕێی په‌یقومی تۆ بووم، به رله‌هاتنیشت له خه‌ونه‌كانمدا تۆم ئه‌بینی، ئه‌زانیت ژن بۆهه‌میشه به جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ناخه‌وه ده‌رده‌داره…به كچێنی به جۆرێك و به دایكایه‌تی جۆرێك و كه ئهشهبینه نه‌نك ده‌ردی میهره‌بانی قووڵتر ئه‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌مه حیكمه‌تی خوای گه‌وره‌ی بێت به‌رامبه‌ر به‌ژن.
به‌ڵام تۆ ئێستا له سه‌ر چرپایه‌ك كه‌وتوویت به‌شێكی له ڕۆحی من، هه‌ر بۆیه ده‌چم به هه‌ر لایه‌كدا ڕۆحم به‌م چرپایهوه گرێدراوه، ئه‌و ئازارانه‌ی به‌نێو دهمارهكانتا تێده‌په‌ڕن و به‌رله‌وه به‌نێو خوێنی منیش‌دا ڕه‌ت ده‌بن، گریانه‌كانت له‌ناو قووڵایی مێشكمدا ده‌نگ ئه‌ده‌نه‌وه…ئه‌وه قژ نه‌بوون هه‌ڵوه‌رین به‌ڵكو گه‌ڵای سه‌وزی باخی دڵی من بوون گه‌ڵا گه‌ڵا هه‌ڵوه‌رین.
ئه‌و ڕۆژه‌ی كانولاكهیان چه‌قانده دهمارهكانتهوه ، ده‌رزیه‌ك گیراوه‌ته دڵم و نه‌زیفی ناوهستێهوه،تۆ نازانیت بچكۆله‌كه‌م كه دڵی منیش بۆ ئه‌به‌د بریندار…
من و تۆ سه‌ره‌تای ڕێگای ژیانمانه حه‌زئه‌كه‌م هه‌موو حیكمه‌ته‌كانی خۆم بڕێژمه
نێو زاكرهتهوه، ده‌ستت بگرم و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو حیكمه‌تی ئه‌م تاڵه سپیانهمت پێ ببه‌خشم. ئه‌مه‌وێت هه‌موو جه‌ژنێك قاتێك جلی جوانت له‌به‌ر بكه‌م وگیرفانهكانت پڕ بكه‌م له جه‌ژنانه.
حه‌زئه‌كه‌م بێمه ئاهه‌نگی هاوسهرگیریهكهتهوهو وێنه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ بگرم، یان له ڕۆژی دهرچوونتا له زانكۆ تێر بۆنی سه‌ركه‌وتنت بكه‌م، حه‌زئه‌كه‌م ته‌قه‌ی گۆجانم ئاوێته‌ی ترپه‌ی دڵت بكه‌م و له پیاسه‌یه‌كی ئێواره‌ی باخێكدا ئه‌مانه‌تی خه‌می بانگه‌وازت بۆبكهمه دیاری. وه‌ك وتم ئێمه‌ی ژن ئاوا میهره‌بانین سه‌دان خه‌ون و خه‌یاڵی پڕ لهمهحهبهت له‌سه‌رماندا چنیومانن.
..تۆ تێناگه‌یت بچكۆله‌كه‌م كه ئێمه چۆن تووشی ده‌ردی میهره‌بانی ئه‌بین.
ده‌سته بچكۆلهكانت بێنه‌و با سوپاست بكه‌م ئاخر گفتوو گۆی من و خودات گه‌رم كرده‌وه، شه‌وانه‌م ڕووناكترن به‌یادی خودا…ئه‌و ئازاره‌ی نازانم لهكامهلای ڕۆحمه‌وه سهردهردهكا ئه‌و خه‌مه‌ی نازانم بۆكه‌سی باس بكه‌م له حزور‌و دیداری ئه‌ودا نه‌بێت، شه‌وانه كه له‌و دیدارانه دهگهڕێمهوهمدا كۆشم پڕده‌كه‌م له گوڵی هیواو له بۆنی میسكی شیفا و له‌بارانی فرمێسكی شوكرانه چه‌پك چه‌پك له پاڵ سه‌رتا له نه‌خۆشخانه دایانده‌نێم.
تۆ تێناگه‌یت بچكۆله‌كه‌م.