الإثنين , فبراير 16 2026

لەقوڵایی دڵی کچێکەوە….. هەموو ڕۆژێك ئەو لەدایك دەبوویەوە

ن:شیما سید معصوم
لەناو شاخە سپیە بڵندەكانی كوردستان، ژنێك هەبوو بەناوی ڕووناك ! هەنگاوەكانی ئارام و ئاسودە و پڕ هیوا بوون بۆ دەورووبەری ، بە جلێكی سادە و نەخشێنراو بە هەوری سور، لەژێر ئەوسادەیەدا ! مێژوویەكی درێژی هەڵگرتبوو كە پڕ بوون لە فەرهەنگ و كلتور و ژیان ڕەنگی كورد.
ڕووناك دەستەكانی ئاوریشم بوون بۆ ژیان و چاوی پڕ لە هیواو سەركەوتن.
هەر جارێك ژیان قورس دەبوو ئەو وەك (دایك و خوشك و هاوسەر و هاوڕێ …..) دەبوو بە مەرهەمی برینەكان كە ژیان هەر جارە و بە جۆرێك تەوژمی سەختی دەدا ئەم دەبوویە فریاد ڕەس تاوەك و دەوایەك بێت!
لە شەوەتاریكەكان لەژێر درەوشاوەی و پرشنگی مانگ چیرۆكی سەركەوتن و ئارامی و بەردەوامی بوێری بۆ جگەرگۆشەكانی دەگێڕایەوە.
هەموو ڕۆژێك كە خۆر هەڵدەهات ئەم نوێ دەبوویەوە!
هەر نوێ بوونەوەیەك وانەیەك و چیرۆكێك بوون بۆ ژیان
ئەو نەك تەنها بێ ئومێد نەدەبوو لە قورسایی و سەختیەكان، بەڵكو گوێ و چاوی بینین و بیستنیان خەوتبوو لەو وشەیە.
ئەمە ڕووناك بوو .. بوو بە ڕووناكی ژینی تاركی هەمووان
ئەو وانەی ژیانی دەوتەوە نەك بە وشە، بەڵكو بە كردار بێ ئەوەی خۆی هەستی پێبكات.

شاهد أيضاً

بەرات لەنێوان نەریتی شار و دەست ڕەنگینی خانماندا

ئا: چیا حەمەعەلیشەوی بەرات دەکەوێتە نیوەی مانگی شەعبان لە ساڵنامەی كۆچیدا. لەم شەوەدا منداڵان هاوشێوەی …