
بەهرە ڕەفیق
بەڕێ خستنی کەشتیەکی گەورەی بەهێز و نەزانین بەوەی لەکوێ لەنگەر دەگرێ و،
لەوەش خراپتر کەسنازانێ کاپتنی ئەم کەشتیە کێیەو کێ بڕیار دەدات و لە چ کاتێکدا بڕیار دەدات بوەستێ یان بەردەوام؟
ڕێک حاڵی ئەم نەتەوە دەست و دامان داخکراوەی کوردە کەهەموو جارێ سەرکردەکانی ئەمانبەنە سەر کانیەکەو لەوسەرەوە بە تینوێتی و نائومێدیەوە دەمانهێننەوە.
پرسیارێکی جددی کە هەموو تاک بەتاکی ئەم ووڵاتە مافی خۆیەتی بپرسێ و، وەڵامەکەشی بزانێ
ئەرێ بەڕاست محلی اعرابی سەرکردەکەنمان لەکوێیە؟ و لەکوێی ئەم هاوکێشەیەدا ڕۆڵ و شیکاریی دەکرێن؟
باشە تاکەی حماوەی نەتەوایەتی ئەم خەڵکە ئەفڕێتودە حەوت تەبەقەی ئاسمان و، لە سەرەوە بەهیچ دێینەوە
خۆشتان بەبای خەیاڵتانا نایەت
چەند دایک جەرگ سوتاو ئەبێ
چەند لاوو کچ دەکەوێتە دەستی دوژمن و سوکایەتی پێدەکرێ؟
هەر بەڕاست بۆچی کەس ناپرسێ؟؟
٤٠ملیۆن کورد لەجیهاندا شیعاری یەک دەوڵەت بوونی هەر چوار پارچەکە دەڵێنەوە
ئەی ئایا مەیلی سەرکردەکانمان چیە؟
من بۆ مێژوو پێتان دەڵێم ئیتر با بەهۆش بێینەوە
پێش ئەوەی بەدوژمن بڵێین ٢+٢=١
با بە ڕێبەرو دەمڕاست و سیاسی و سەرکردەکانی بڵێین
زامی کورد ئەوەتەی هەبووە نەبوونی یەک وتاری و یەک سەرکردەیی بووە،
ئێمە ئەوەندە بێ خاوەن و بێ کەسین کەبەهۆی سەرکردەکانمانەوەیە هەرچی سوکایەتیە بە پیرۆزیەکانمان کرا.
دوا سوکایەتی دەست بردن بۆ پیرۆزترین چینی کۆمەڵگە (ژن) بە جۆراوجۆرترین شێوە، بینیمان چی کرا؟ تەنها هەستمان وروژا
من بۆ مێژوو بۆ نەوەکانی دووای خۆم هەرگیز ئەوەهەڵەیە دووبارەناکەمەوە کە پێشووتر لەگەڵ ئێمە کردیان،
قسەیەکم لەگەڵ دوژمنم نیە
من بە دۆستەکانم دەڵێم تکایە یەک بوون یەک ووتار بوون یەک سەرکردە بوون..
هەرگیزیش ڕێگە بەخۆم و منداڵەکانم نادەم ببین بە پرد بۆ هیچ کەسێکــــــــــ.