ڕۆشنا صاڵح بامۆكی
ئەم شارە شاری ئەدەب علیم و عیرفان و بەهای باڵابوو، بەڵام بەبەرنامەیەكی ورد هەزار فەرسەخ دوریان خستەوە لە قیەمی ئاینی و داب و نەریتی جوانی كوردەواری و بەهای باڵای ئینسانی، دەمێكە كاری لەسەردەكەن ئێستا كاریگەریەكانی دەبینین،
بەناوی جەژن و بۆنەكانەوە بازاڕیان كرد بەشەوان و، بەناوی پێشكەوتن و شارستانیەتەوە ئینتەرنێتی بێ فلتەریان بردە تەواوی ماڵەكان، هەر بەناوی دەست بەتاڵی و بێكاری گەنجانەوە بۆ ڕەگەزی نێر
ژمارەی كافتریا و نێرگەلەكانیان لەشار زیاد كرد، بە نرخی كەم ئینتەرنێتی فری و، دەست خستنی چەكی بێ مۆڵەت وەك ئاو خواردنەوە ئاسان كران.
ئەوەی باوە بۆ خانمان بەموچەكی ١٥٠ هەزار، بەس بێكار نەبێت لەماڵ بڕۆیتەدەر
لە دوكانێك شاگردبێت
دواتر هەرچی مەوادی خراپی ئارایشتە تاقی بكاتەوە لەو شوێنانەی بەناو توبی یان شەعبین.
ئەوەی بۆ هەر دوو ڕەگەز و لە هەرتەمەنێكدابێت نیشانەی ئەو پەڕی سەقافەت و پێشكەوتنە، خەلوە و بێداری بێسوودی شەوان و بە ڕۆژ پشودان خەوتن.
بەم هەنگاوانە شیرازەی خێزانیان تێكدا
و بەردی بناغەی شار و گۆمەڵگەیان هەڵوەشاند
نەژنان شانازی بە ئونوسیەتی و دایكایەتی و خانمی ماڵ و پەروەردەكاری منداڵەكانیانەوە دەكەن، نەپیاوانیش وەك پێوست ڕۆڵی قەوامیەتی خۆیان دەگێڕن
ڕەنگە بەكەم و هیچ سەیری بكەین بەڵام لە ڕاستیدا:
خەوتنی تەندروست = بەژیانی تەندروست
خێزانی بەختەوەر = كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو
عومەری كوڕی خەتاب( ڕەزای خوای
لێبێت) دەفەرموێت
سەركەوتنی یەكجاری موسڵمانان بەدی نایەت
تا دەست بەرداری خەوی دوای نوێژی بەیانی نەبین..!
كاتێك ئەوەی حسابی بۆ ناكرێت و خەوتنە
لەكاتی خۆیدا، ئەوا دەبێتە هۆكار بۆ جێگیر نەبوونی باری دەرونی و پەلكێشان بۆ ئەنجامدانی تاوان زۆر بوونی گرفتی خێزانی و پچڕاندنی شیرازەی خێزان، هاوكات
توشبوونی تاك بەنەخۆشیە درێژ خایەنەكان.
لەم مانگی مەولودەدا لەم كاتەی شار خەڵتانی خوێن بووە بە ڕوداوی دڵتەزێن
با بەخوداچوونەوەیە بكەین بۆ سونەتەكانی سەروەر، نەریتی جوانی پێشینانمان و
جێبەجێكردنی فەرمانی ئیلاهی، ئەوكات ڕێگر دەبین لە پلانی چەوتی نەیاران و
هەڵەبجەی شاری شعر و جوانی دەكەینەوە بەپایتەختی ئاشتی و ئەدەب لە گشت جیهان.
