خواردنەوەی کوپێک قاوە، نیگایەکی بەرئاوێنە، هەنگاوێکی سەرشەقام، گەشتوگەڕان ، عەشق و یار، دانانی لۆکەیشن، جەوی ڕۆمانسی، براند و کرێم و بۆن و شامپۆ، خواردن و گۆشت و پیاسە هەمو شتێک هەلێکە بۆ وێنەگرتن و خۆدەرخستن.
ئینجا دەڵێت من سادەم و خودی خۆمم، ڕەخنەش بگری دەڵێت من وزەی نەرێنی وەرناگرم.
ئەمانە نەخۆشی تێکچوی کەسایەتی نێرگزی ناو سۆشیاڵ میدیاکانن.
نێرگزیەکانی سۆشیاڵ میدیا
ـ بەردەوام سێڵفی و ستۆری دادەنێت.
ـ تەرکیزیان تەنها لەسەر خۆیانە.
ـ تینوی لایک و کۆمێنتن، ئەگەر پۆستێکیان لایکی کەم بۆ بێت دەیسڕنەوە.
ـ نماشکردنی ژیانێکی شاهانه و نمونەیی.
ـ هەستکردن بە جیاوازی و تایبەتمەندی.
ـ نیشاندانی وەسفی شوێن کەوتوانی.
ـ کاردانەوەی توند بەرامبەر ڕەخنە.
بۆچی سۆشیال میدیا شوێنێکی گونجاوە بۆ نێرگزیەکان؟
ـ چونکە دەتوانێ نوسخەیەکی خەیاڵی بۆخۆی دروست بکات.
ـ دەتوانێت لە ڕێیەوە کۆنتڕۆڵی خەڵک بکات.
ـ دەتوانێ سەرنج و وەسفی خەڵکی بەدەست بهێنێت.
ـ دەتوانێ نمایشی خۆیی بکات بە سەرکەوتوترین و جوانترین و دەڵەمەندترین و خوێنەوارترین مرۆڤ.
ـ لەڕێی پاداشتی خێرا بەلایک و ڤیو ( دۆپامینی دیجیتاڵی) بەدەست دەهێنێت و جۆرێک هۆگری لایک و ڤیو دەبێت.
ـ خۆی بەخەڵکی بەراورد دەکات کە ئەم باشترە تا گیانی حەسودی دروست بکات.
کاریگەری نێرگزی ناو سۆشیاڵ میدیا لەسەر خەڵک:
ـ وادەکات بینەران ژیانی خۆیان بەکەم ببینن و قەناعەتیان نەمێنێ بەژیان.
ـ کەم بونەوەی عزەتی نەفسی هاوڵاتیان.
ـ دروست بونی هەستی خۆبەکەم زانین.
ـ خۆبەراورد کردن بە ژیانی ئەوان.
ـ ئاسایی بونەوی دیاردەی خۆدەرخستن و شانازی کردن.
ـ نەمانی ڕەسەنایەتی.
ـ چاولێکەری و مۆدێلکاری.
ـ داوای زۆرو چاوەڕوانی زۆر لە هاوسەرانیان.