ئا:ڕۆشنا صاڵح بامۆكی
خوێنەری ئەم ڕاپۆرتەبن تا بزانین كێ یەكەم كەس بوو ئەم كارەی كرد و هۆكاری دەستپێكردنی چی بوو؟
تاژان عەزیز ، دەرچووی بەشی كارگێڕی زانكۆی سلێمانی
بەهرەمەندی ناو دونیای ڕەنگ و وێنە،
تاژان یەكەم خانم بوو توانی وێنەكێشان لەسەر ڕوخسای منداڵان و خانمان بكات بەپیشە و، كلتورێكی جوان و لەپاش ئەو زۆر كەسی دی چاویان لەم كردوو دەستیان بەم كارەكرد.
تاژان عەزیز دەڵێت:
پاش ئەوەی خوێندم تەواو كردوو دەرفەتی هەلی كار و دامەزراندنەبوو، بیرم كردووە ئەو خواستەی لەمنداڵیەوە لەگەڵیدا دەژیم و هەرگیز لێی دانەبڕاوم بەشێوازێكی نوێ بیبەمە ناو خەڵك و، بیكەم بەپیشەم ئەویش وێنەكێشان بوو.

لەمنداڵیەوە لەسەر كاغەز ئەم كارەم دەكرد و خواستێكی هەمیشەیم هەبوو بۆ وێنە كێشان.
بۆیەكەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ و لە چوارەمین فیستیڤاڵی هەنار بەشداربووم بەم كارە لەگەڵ ئەوەی كارێكی نوێ بوو، بەڵام پێشوازی خەڵك بەشێوازێكی بەرچاو بوو بەهۆی ئەوەی هەڵەبجە داخراونەبوو هیچ بەرهەڵستی و ڕەخنەیەك ڕوبەڕوم نەبوویەوە.
تاژان وتیشی ئەوە ماوەی ١٤ ساڵ زیاترە بەردەوام بووم و، بە تەنها سنوری هەڵەبجە نا بەڵكو لە شارەكانی كەش بەشداری پێشەنگا و فیستڤاڵەكان دەكەم، ئەوەی هاوكارێكی زۆر باشم بووە بەردەوام خێزانەكەم، بەتایبەت خوشكەكەم و، براكەم بۆ شارەكانی دیكە خۆی دەمانبات و چیمان پێوست بێت هاوكارمانە.

سەبارەت بە ئاستەنگەكانی وتی ئەو بۆیە و مەوادانەی بەكاری دەهێنم لەبازاڕی هەڵەبجەدا نییە و زۆر كات لە سلێمانی و بەصرە و شوێنی دیكەوە بە ئۆنلاین داوای دەكەم.
شایەنی باسە تاژان ڕێخۆشكەربووە بۆ زۆر ئارەزوو مەندی دیكە تادەست بەم كارەبكەن و ئێستا هاوشێوەی تاژان ژمارەیەكی گەنجی ئەم كارەیان كردووە بەسەرچاوەی داهاتیان
لەگەڵ ئەوەی لەڕی ئۆنلاین و بەشداری لە پێشەنگا و فیستڤاڵەكان بەردەوامە، خەونی ئایندەی ئەوەیە شوێنێكی تایبەت بەخۆم بكەمەوە و ئەم كارەم بەردەوام بكەم.