ئاشتی جەمیل
هەرزەکاری تەنها قۆناغێکی گۆڕانکاری جەستەیی و دەروونی نییە، بەڵکو قۆناغی فشاری ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی و ناوخۆییشە.
منداڵەکەت تەنها بێکار نییە. هەوڵدەدات لە خۆی تێبگات و هاوسەنگی خۆی بدۆزێتەوە. پێویستمان بەوەیە هەست بکات ماڵ سیستەمێکی پشتگیرییە نەک لیژنەی تاقیکردنەوە.
هەنگاوی یەکەم؟
ئێمە شوێنێکی ئارام و ڕێک و پێک دوور لە سەرقاڵکردنەکانیان بۆ دابین دەکەین.
ئامرازەکانی ئامادە دەکەین و کاتی خوێندنی ناسراو و ڕێککەوتوو دادەنێین .
ئێمە لەسەر خشتەی خوێندنێکی سادە و واقیعی لەگەڵیدا هاوڕاین. گرنگە لەبری ئەوەی بیسەپێنی بەسەریدا بەشداری لە پلاندانانەکەدا بکەیت.
ئەرکە گەورەکان بەسەر بەشە بچووکەکاندا دابەش دەکەین.
ئێمە جارجارە پشوو دەدەین بۆ ئەوەی هەست بە فشار نەکات.
شێوازی خوێندنی جیاوازی فێر دەکەین
وەک پوختەکردن .
نەخشەکێشانی نەخشەی مێشک
چارەسەرکردنی پرسیارە چاوەڕوانکراوەکان،
پێداچوونەوە بە وانەکان .
لەبیرمانبێت کە پشتگیری سۆزداریمان لە هەموو شتێک گرنگترە .
ئێمە ڕەخنە لە هەموو هەڵەیەک ناگرین ئێمە ستایشی هەوڵەکان دەکەین نەک تەنها ئەنجامەکەی.
وای لێدەکەین تێبگات کە ئێمە ئەومان لاکرنگە نەک تەنها نمرەکان .
ئێمە ڕێز لە شێوازی بیرکردنەوەی ئەو دەگرین، دەرفەتی پێ بدە تا تاقی بکاتەوە و هەڵە بکات و فێربێت.ش
هانی دەدەین کە بەرپرسیار بێت لەگەڵ کاتەکەی
وە هەمیشە ئامادەین ئێمە یارمەتی دەدەین کاتێک داوای دەکات .
ئەگەر دەستی کرد بە دواخستن؟
ئێمە یارمەتی دەدەین تەنها بە پێنج خولەک دەستپێبکات .
پێکەوە هۆکارەکەی دەزانین.
ئەگەر پاڵنەرەکەی لەدەست بدات؟
خوێندن دەبەستینەوە بەو ئامانجانەی کە خۆشی دەوێت.
ئەگەر لە تاقیکردنەوەکان دەمارگیر بێت؟
ئێمە قسە دەکەین، دڵنیایان دەکەینەوە، فێریان دەکەین ئارام بگرن و، کاتیان بۆ تەرخان دەکەین.
لە پەیوەندییەکان:
ئێمە زیاتر گوێ دەگرین لەوەی قسە بکەین ..
خۆمان لە وتارە درێژەکان بەدوور دەگرین
ڕێز لە شێوازی خوێندنیان دەگرین،
ڕۆڵی ئێمە بەپێی تەمەنیان دەگۆڕێت:
ئەگەر لە سەرەتای هەرزەکاریدا بن… ئێمە زیاتر بەدواداچوون دەکەین و یارمەتیدەر دەبین لە ڕێکخستن.
ئەگەر لە ناوەڕاستی هەرزەکاریدا بن… ئێمە بەدواداچوون کەم دەکەینەوە و متمانەیان بە خۆیان بۆ دروست دەکەین.
ئەگەر لە زانکۆ نزیک دەبنەوە… ئێمە لە دوورەوە پشتگیریان دەکەین .
لە هەمووی گرنگتر بەخۆشەویستی فێربوون ئەوان پەروەردە دەکەین
توانای خۆڕاگری لە کاتی سەختیدا.
متمانە بەخۆبوون، تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکانیش دڵخۆش کەرنەبن .
ڕۆڵی ئێمە سەپاندن و چاودێریکردن نییە.
ڕۆڵی ئێمە ئەوەیە کە ڕاهێنەری ژیانیان بین.
بە ئارامی و پاڵپشتی و هاندان دەتوانین یارمەتیان بدەین، بۆ سەرکەوتن بە شێوازی خۆیان نەک بە شێوازی خۆمان.
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان
