چوارشەممە , حوزه‌یران 18 2025

خێزان نیشتیمانێک بۆ جوانکردنی ژیان

  ن: گۆنا تۆفیق
خێزان ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤایەتی و یەکەمین هەناسەی سوکانا و ئەمانی ژیان،
ئامێزی فراوانی پڕ لەنهێنی و دەنگ و پێکەنین و فرمێسک، نیشتیمانێکی بچوک کە بۆ هەموو سات و کاتێکی  غوربەت و ماندوێتی و ئاسوودەیی دەبێتە پەناگە.
مرۆڤ بەسروشتی خۆی بوونێکی کۆمەڵاتی هەیە و ناتوانێت لەخۆیی داڕنێت هەر بۆیە خێزان ئەو کورەیەیە کە یەکەمین خشتی پایەی کۆمەڵگەی تێدا سازدەکرێت  و، هەرلێرەشەوە بونیادی کۆمەڵگە دەست پێدەکات و مرۆڤ ئەرکی بەرپرسیارێتی لێرەوە هەڵدەگرێت،
هەریەک بەپەروەردە و فکر و ئایدۆلوژیای جیاواز  دەوری تەلارسازی و ئەندازیاری لە  بیناکردنیدا  دەبینن .
هەربۆیە لەتەواوی ئاینەکان و بەتایبەت ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا گرنگی و بایەخێکی تایبەتی پێدراوە و بە بنچینە  و ناوەندێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی  …ناسراوە .
جێی خۆیەتی کە بەهەمان شێوە و گرنگیەوە دەسەڵات و دام و دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا و ڕاگەیاندنەکان بەبایەخی تەواوەوە لێی بڕوانن و خزمەتێکی پێویست و شیاو بۆ پاراستن و بەهێز کردن و گەشەپێدانی پێشکەش بکەن ، بەتایبەت لەم سەردەمەی کەچەندین ئاڵنگاری پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و کلتووری و ئابووری و…. ڕووبەڕوی خێزان بوەتەوەو ئەرک و بەرپرسیارێتی لەم دامەزراوەیەدا قورس تر کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە پشتگیری کردنی مادی و مەعنەوی گەنجان و لاوان ئەرکێکی هەنووکەیی دەسەڵاتە بۆ پێکهێنانی خێزان کە پایەی پەرەسەندنی کۆمەڵگەیەو، کەم بوونەوە و نەمانی ئەم هەنگاوە قەیران و مەترسی بۆ لاوازبوونی ژێر خانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و گەشەسەنی درووست دەکات.
لێرەوە داواکارین دەسەڵات و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان زۆر بەجدی و بەدیدێکی بەرپرسانە لەم دامەزراوەیە بڕوانن و
بەهەنگاوێکی جدی ببنە پاڵپشت و هاوکاری لاوان لەئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری  و هۆشیار کردنەوەیان  لە هەڵبژاردن و هەنگاونانی دروست  بەرە و ڕووی ئەو پرۆسەیە ، ئەوکات لەسایەی خێزانێک سەقامگیر و  بەرپرس و  هۆشیار کۆمەڵگەیەکی تەندروست و تەباو پێشکەوتوو دێتە ئاراوە  کە هەمووان لەسایەیدا دەتوانن ئارام و ئاسوودە بژین.

Check Also

مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندنی هەرزەکار

ئاشتی جەمیلهەرزەکاری تەنها قۆناغێکی گۆڕانکاری جەستەیی و دەروونی نییە، بەڵکو قۆناغی فشاری ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی …

2 کۆمێنت

  1. Pingback: rybelsus for sale

  2. Pingback: buy clomid