م. سومەیە محمود
مۆڵەت پێدراو لە بواری علوم شەرعیدا
پاراستنی خێزان پاراستنی کڕۆکی کۆمەڵگەیە.
ئایینی ئیسلام کۆمەڵێک بنەمای زۆر جوان و تۆکمەی داناوە بۆ چەسپاندنی بنەماکانی خێزان و بەردەوامبوون وکامەرانی و مانەوەیان.
گرنگترین هۆکارەکانی پاراستنی سیستەمی خێزانی لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە:
١. هاوسەرگیری لەسەر ئەساسی دین و ڕەوشت:
ئایینی ئیسلام هانی مرۆڤەکان ئەدات بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری گونجاو لە هەموو ڕوویەکەوە وەک.: (دین، ڕەوشت، لێکتێگەیشتن، تەمەن، خوێندەواری، پلەوپایە و پێگەی کۆمەڵایەتی و…. هتد) پێغەمبەر(د.خ) فەرموویەتی ;
(فاظفر بذات الدين تربت يداك) . واتە خاوەن دین هەڵبژێرە، دەستت بە خۆڵا ئەچێ. واتە لە کەسی دیندار و ڕەوشتبەرزدا هەموو لایەنەکانی ترت بۆ دەستەبەرئەبێت.
٢. دادگەری و سۆز و میهرەبانی لە نێوان هەردوو هاوسەردا:
ئایینی ئیسلام هانمان ئەدات بۆ پێکەوە ژیان و مامەڵەی جوان و گوێرایەڵی یەکتری لە کارەباشەکاندا و، ڕەچاوکردنی سۆز و خۆشەویستی و هاوکاری لە نێوان هاوسەراندا. خوای گەورە دەفەرموێ “وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًا لِّتَسْكُنُوٓاْ إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ.” (سورة الروم ٢١)
٣. متمانە و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی: ئاینی ئیسلام واجبی کردووە لەسەر پیاوان کە خێزان و ماڵ و مناڵیان بەخێوبکەن و، ئەرکیان بۆبکێشن و خەرجیان بۆدابین بکەن، هەروەها ئەرکی باوک و دایکە، کە پەروەردەی مناڵەکانیان لەئەستۆبگرن.
- چارەسەری کێشەکان بە خۆڕاگری و دانایی و گفتوگۆ لە ڕاجیاوازەکاندا و ڕێزگرتن لەڕای بەرانبەر و هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەکان بەبێ توندوتیژیی، ئەگەر بەخۆیان یەکلا نەبووەوە، ئەتوانن پشت بە کەسانی دانا و حەکیم بەبەستن لەهەردوولا وەک خوای گەورە ئەفەرموێت: (حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا) (النساء ٣٥).
٥. گرنگیدان بە پەروەردەی مناڵ ئەرکێکی ئاینیە لەنێوان دایک و باوکدا. ئەبێت مناڵەکانیان پەروەردەبکەن لەسەر پەروەردەیەکی ئاینی و کلتووری و تۆوی ڕەوشت و سۆز و خۆشەویستی لەدڵیاندا بچێنن.
٦. پاراستنی خێزان لە کاریگەریە، نەرێنیە، دەرەکیەکان. دوورکەوتنەوە لە ڕاگەیاندنە کاریگەرە نەشیاوەکان لەلایەن کەناڵەکان و سۆشیال میدیاوە.
دوورکەوتنەوە لە هاوەڵی خراپ و ئەو خێزانانەی کە خۆیان شیرازە و بنەمایان تێکچووە، دوورکەوتنەوە لە کرانەوەی ڕەها بە ڕووی کەسانی نەناسدا لەدەرەوەی خێزان،
پێویستە قەڵای خێزانیمان پتەوکەین و شێوازی داب ونەریتی خۆمان بپارێزین و، هیچ کەسێکی ناشایستە نەتوانێ دزە بکاتە ناویە وەو شیرازەی بشێوێنێت.
٧. پارێزگاری کردن لە نهێنییە خێزانیەکان و ڕێزگرتن لە بیر و ڕاجیا وازەکان. ئەمانە متمانەت دروست دەکەن لە نێوان تاکەکانی خێزاندا.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت: ” يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ۗ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ” (سورة النساء ١)
٨. هەستان بەجێبەجێکردنی ئەرکەکانمان پاراستنی مافی بەرانبەرمانە. ئەگەر هەریەکە لە ئەندامانی خێزان هەڵسا بەجێبەجێ کردنی ئەرکی خۆی ئەمە دەبێتە پاراستنی مافی ئەوانیتر، بۆیە ئاینی ئیسلام جەخت دەکات لەسەرجێبەجێ کردنی ئەرکەکان،
جێ بە جێ کردنی ئەم خاڵانە هۆکارێکە بۆ پاراستنی خێزان .
2 کۆمێنت
Pingback: rybelsus online sales
Pingback: clomid 50