هه‌ینی , تشرینی دووه‌م 22 2024

چاو و نەفەس، دوعا، سیحر، هۆکارو چارەسەر لەڕوانگەی شەرعەوە


‎دیمانە: خەرمان عبدالكریم علی

‎نوشتەوسیحرو چاوپیسی ئەو دەستەواژانەی كە ئەمڕۆ بوونەتە وەهم و خەیاڵی زۆرینەی خانەوادەكان و گیرۆدەیی عەقڵی بەدوای خۆیدا هێناوەتە ناو باسەكانەوە، بۆیە ئایندەسازی پێی باش بوو وەڵام بۆ زۆرێك لەپرسیارەكان لە بەڕێز ئاكام ڕەفیق قەرەداغی وەربگرێت
ئایندەسازی:نوشتە چییە؟
مامۆستا ئاكام رفیق: نوشتە زاراوەیەكی كوردییە، لەعەرەبیدا پێی دەڵێن(تمیمة) بەواتای مرۆڤی موسوڵمان شتێك هەڵبواسێت بەخۆیدا، پەڕۆیك بێت یان پارچە وەرەقەیەك بێت شتی لێ بنوسێت ئایەت بێت یان هەر شتێكی تر بێت، هەڵیبواسێت بەخۆیدا بەنیەتی ئەوەی لەخراپە بیپارێزێت ئەمە كارێكی ناشەرعییە، پێغەمبەری خوا(ص) دەفەرموێت(من علق تمیمة فقد أشرك)هەر كەسێك شتێك هەڵبواسێت بەخۆیدا وەك نوشتە، ئەوە تاوانی كردووەو هاوبەشی بۆ خودا دابین كردووە، نەهی لێكراوە لەڕووی شەرع و بەپێی فەرمودەی پێغەمبەری خوا.
ئایندەسازی: ئایا لەقورئاندا باسی نوشتە و سیحر هاتووە؟
مامۆستا ئاكام رەفیق: لە قورئاندا بەدورودرێژی لەزۆربەی سورەتەكاندا هاتووە، بەتایبەتی لە سورەتی(طه)دا، خوای گەورە بەدورو درێژی باسی چیرۆكی پێغەمبەر موسا (علیەالسلام) دەكات، كەچۆن دەربارەی ساحیرەكان ئایەت و دەلیلی پێ بەخشی كە سیحری ساحیرانی تێك شكان، زیاتر لە ٦٦جار ناوی سیحر لەقورئاندا هاتووە، وە بەشێكیش لەكافران بە پێغەمبەر(ص) دەیانوت ئەمەی تۆ باسی دەكەیت سیحرە، گومانی ساحیرییان بە پێغەمبەری خودا دەبرد، سیحر مێژوویەكی كۆنی هەیە لەسەردەمی حەزرەتی سولەیمان(علییە السلام)كە خوای گەورە ئەباو جن و شیاطینی بۆ موسەخەر كردبوو، كەموعجیزەی پێغەمبەر سولەیمان بوو(علیە السلام) لەدوای نەمانی حەزرەتی سولەیمان جن و شیطانەكان زەفەریان بە مرۆڤەكان هێناو خەڵكیان فێری سیحر كرد، وەك ئەوەی خوای پەروەردگار لەسورەتی البقرة دا باسی دەكات، (وتبعوا ماتتلوا الشياطين على ملك سليمان وماكفر سليمان ولكن شياطين كفروا يعلمون الناس السحر وماانزل علی الملكين ببابل هاروت وماروت…)
خوای گەورە بۆ تاقیكردنەوە دوو مەلائیكەی دابەزاند كەبەخەڵكیان دەوت ئاگاداربن سیحر تاوانە كوفرە، بەڵام ئێمە لێی ئەزانین ئەو دوو مەلائیكەتە ناویان (هاروت و ماروت)بوو، لەبابل كەناوچەیەكە لەعێراق، خەڵكی زۆر فریوی خوارد گومڕابون خۆیان فێری سیحر كرد ئیتر لەوێوە وردە وردە لەدوای پێغەمبەر سولەیمانەوە (علیەالسلام)سیحرو نوشتەو جادوو، كەوتە سەر زەوی و ناو كۆمەڵی موشریك و بێ باوەڕان وئەوەتا زۆرێك لەبەناو موسوڵمانەكانیشی تێدایە، لەژێر ناوی جۆراو جۆر ناویان لەخۆیان ناوە، بۆیە سیحر لەسەردەمی حەزرەتی موساوە هەیەو پێغەمبەری خودا (ص)سیحری لێكراوەو ٦مانگ لەژێر كاریگەری سیحردا بووە، تا خوای پەروردگار شفای داوە.
ئایندەسازی: نیشانەكانی سیحر یان چاوو نفوس نوشتە چین؟
مامۆستا ئاكام: نیشانەكان جیاوان سیحر كەسێك دەیكات و بۆ مەبەستێك ونیەتێك دەیكات و پێویستە كەسێكی تر بۆی بكات، بەڵام چاوو نەفەس كەسەكە خۆی چاوو نەفەسی خراپە پێویستی بەساحیر نییە بۆی بكات، ئەگەر كەسی چاوپیس حەسادەدی هەبێت بەرامبەر بەبراكەی بە ویستی خودا كاریگەری لێ دەكات، نیشانەكانی سیحریش جیاوازە ئەگەر سیحری خواردن و خواردنەوەی لێ كرابێت ئەو كەسە هەست بە گەدە ئێشان و سەر ئێشان و عەصاب و بیرچونەوەو ئازاری هەموو جومگەكان دەبێت، توشی توڕەبون دەبێت و باری نائاسایی دەبێت و خەونی ناخۆش دەبینێت، ئەگەر سیحری جیابوونەوە بێت ئەگەر ئافرەت بێت لەپیاوەكەی بێزار دەبێت، پیاوبێت لەژنەكەی بێزار دەبێت، ئەگەر بۆ كێشەو ناكۆكی بێت، دووچاری گرفت و ناكۆكی دەبن، ئەگەر بۆ نەخۆشی كرابێت ئەو كەسە توشی بەڵاو موصیبەتی یەك لەدوای یەك دەبێت، شێوازو نیشانەكانی زۆرن، ئەبڕێتە سەر ئەو بابەتەی كە سیحری بۆ كراوە و لەكێ كراوەو بۆچی كراوە، بەڵام چاوو نەفەس جیاوازە توشی بێتاقەتی دەبێت پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە بەبێ هۆكار توڕەدەبێت وئەو كەسە دڵی هیچ خۆش نابێت بێ هۆكار هەر بێتاقەت دەبێت، جا ئەگەر چاوەكە لەلەش و دەرونی خۆیدا بیت ئەوە بەردەوام گیانی ئێشی هەیە، ئەگەر لەئیش و كارو كەسپیەكەیدا بێت بەردەوام ڕسقی كەم دەكات، تا بەویستی پەروەردگار شفای دەبێت یان دەلیلی چارەسەری بۆ ئەنێرێت .
ئایندەسازی: چارەسەری چاوپیسی و سیحر چییە؟
مامۆستا ئاكام: تەواوی حاڵەتەكان بەقورئانە نەوەك بەشت سوتاندن و كۆمەڵێك خورافیات شتی شركیات كە ئەكرێت، پێغەمبەری خوا(ص) دەچێتە ماڵی یەكێك لە صحابەكانەوە سەیر دەكات مناڵێكیان زۆر دەگری، ئازیزمان پێی فەرموو ئایا كەسێكتان نییە ڕوقیە بۆ ئەو مناڵە بكات، ئەو مناڵە چاوو نەفەس لێی داوە بۆ ئەوەی خوای گەورە شفای بدات، بۆیە بێگومان چ سیحربیت چ حالەتی جن بێت، چونكە پێغەمبەرمان(ص) بۆ خۆی كێشاویەتی بە سنگی صەحابەیەكداو فەرموویەتی ئەم سنگە جێگەی جن و شەیتانە و ڕوقیەی كردووەو قورئانی بەسەر خوێندوەو وەك و شیفا وەك عیلاج بۆچارەسەر بۆ هەردوو حالەتەكە دەكریت .
ئایندەسازی: ئایا ئیمان لاوازی كاریگەری هەیە، لەسەر ئەوەی زوتر چاوو نەفەس یان سیحر جێگەوتی هەبیت لەسەریان؟
مامۆستا ئاكام: ناتوانین بەڕەهایی بڵێین بەڵێ ئەوا زوڵممان كردووە، چونكە پێغەمبەری ئازیزمان خۆی لە ئەوپەڕی ئیمان و تەقواو لەخوا ترسان بوو، پێغەمبەر بوو لەهەمان كاتیشدا قەدەری خوا كابرای جولەكە سیحری لەپێغەمبەری خوا كردووە، بەلام سیحرەكەش كاریگەری هەبوو، ناكرێت بڵێین هەر كەسێك ئیمانی لاوازبیت دووچای دەبێت، بێگومان ئینسان دەستگیرۆیی ذكرەكان بێت، تاعەت و عیبادەتی خوا بكات ئومێدی بە پەروەردگار بێت بێگومان شت درەنگتر كاریگەری لەسەر دادەنێت، بەتایبەتی چاوو نەفەس ئینسان حەرامە لەچاوی بەرامبەر بترسێت بڵێت ئەو كەسە سەیرم بكات چاو لێ ئەدات ئەمە ئەبێتە شرك خوا پەنامان بات، ئەمە واتای ئەوەیە كە تۆ بروات وابیت كە لەغەیری خوا شتێك هەیە زیانت پێ دەگەیەنێت، یان سودت پیێدەگەیەنێت بۆیە مرۆڤی موسوڵمان دەبێت تەوەكولی لەسەر خوای پەروەردگار بێت، خوای گەورە ویستی لەسەر هەرچی بێت ئەوە ڕوو دەدات، ئەمری بەهەر شتێك بێت ئەوە ئەبێت، مرۆڤی موسوڵمان پتەوو بەهێزبێت قەناعەتی بەخوای گەورە هەبێت ئیشەلا شتەكانی بۆ ئاسان دەبێت.
ئایندەسازی: پەیوەندی توكل بەخواو كاریگەری هەریەك لەوانە لەسەر كەسی كارلێكراو؟
مامۆستا ئاكام: بەڵێ كاریگەری هەیە پێویستە چارەسەر وەربگرێت بۆ ئەوەی زووتر چاك بێتەوە خوای گەورە دەفەرموێت (ومن یتوكل علی اللە فهو حسبە) هەر كەس پشت بەخودا ببەستێت خودای بەسە بۆ ئەوەی پشت و پەنای بێت، گومانی تێدا نییە كە مرۆڤ دەبێت توكولی لەسەر خوابیت دەفەرموێت (وإذا مریضت فهو یشفین)من خۆم نەخۆشیتان بۆ دەنێرم و هەر خۆشم شفاتان دەدەم، ئەبێت تەوەكولی هەر لای خوا بێت كە شیفاو چارەسەری هەر لای خوایە، بۆیە بابەتی تەوكول بابەتیكی زۆر گرنگە مرۆڤی موسڵمان دەبێت گرنگی پێ بدات و لەڕوانگەی بەهێزی و ئیمان و باوەڕ و پتەو بوون دەبێتە هۆكاری شیفاو پاشان دەبێتە هۆكاری بەرزبونەوەی مەناعەی ئەو كەسە بۆ ئەوەی زوتر عیلاج وەربگریت و زووتر جن و شەیاطین لێی دوربكەوێتەوە.
ئایندەسازی: بۆچی لەئێستادا هەموو ئەو شتانەی روو دەدەن دەبەستریتەوە بەم حالەتی نوشتەو چاوەوە؟
مامۆستا ئاكام: چونكە حاڵەتەكە لەئێستادا زۆر بووە، ساحیر زۆر بووە، ئیمان لاوازی خەڵكیش، ئافرەتان زۆر خەریكی ئەم بابەتەن، زۆرجار دەسەڵات و حوكم و پارەو بەڕێوەبردنی ماڵ و حاڵ كەوتۆتە دەست ئافرەتان وەپێغەمبەر (ص) دەفەرموێت ئافرەت دوو شتی نەقصە هەم ئیمانی هەم لەڕووی عەقلەوە، بێگومان ئەمە
فەرمودەی پێغەمبەری خوایە(ص) ئەگەر دیقەت بدەین ئەوەی ڕۆژگاری ئەمڕۆ ئەوەی دەیكات سیحر ئافرەتە ئەوەشی توشی دەبیت هەر ئافرەتە، نهێنی و كێشەو مەشاكیل ئەبەنە لای ساحیرو خۆی پارەش ئەدات و تێچوشی تێ دەچێت و پارەش ئەیات و سەیارەی بۆ ئەگرێت وژمارە تەلەفونیشی بۆ ئەنێرێت، رەنگە واستەش بكات بەنارەەتی وئەزیەت بچیتە لای ساحیرێك و ئیشێكی ناشەرعی بۆ بكات، بەڵێ بێگومان ئێستا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش بەتایەت تیكتۆك و فەیسبوك بونەتە شوێنی بازرگانیكردنی ساحیرەكان و ڕیكلامی بۆ دەكریت بەداخەوە، كە ڕیكلامەكە لەسەر گەیاندنی پیاوو ئافرەتە بەیەكتر كەیەكیان خۆش بوێت، ژن و پیاو لەیەك جیا ئەكەنەوە، هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی ئەم بەڵاو موصیبەتە لەناو كۆمەڵگەدا زۆر بیت .
ئایندەسازی: جۆرەكانی نوشتە چین؟
مامۆستا ئاكام: دەكرێت بەدوو جۆرەوە جۆرێكیان بۆچی دەكرێت! بەچی دەكرێت،؟
ئەوەی یەكەمیان دەكەویتە سەر ئەوەی كە دەچێت بۆ لای ساحیرەكە و مەبەستەكەی چییە(جیاكردنەوەیە یان نەخۆشییە یان كەسێك وا لێ بكات خۆی بكوژێت یان كەسێك منالی نەبیت یان مال تێكچون وەیان كێشەیە)جۆرو شێوازی زۆرە، بەڵام ئەگەر تۆ پرسیاری ئەوە بكەیت بەچی دەكرێت؟
بەزۆر شت دەكرێت لەوانە:(هێلكە، پارچەی جل و بەرگ بەتایبەت ئافرەتان، وێنە، قەترانی ڕەش، پرژاندن بەئاو بەبەردەرگاو ماڵ و بەجل و پۆشاكدا، بەموی قژ، بەپێڵاوی پیاوان بەگۆرەوی، بەئێسقان، بەجۆرەكانی لاشەی ئاژەڵ، بەسوتاندنی ئاژەڵان، دەرزی، بەتەواوی ئەو شتانەی ساحیر ڕێی پێ ئەبات و جن و شەیاطین پێی ڕازین دەكرێت سیحرەكە پێكەوە دەلكێنی و ئەگەر خوای پەروەردگار ئەمری لەسەر بێت ئەو قەدەرە ڕوو بدات ڕوو دەدات وەئەگەر بێگومان ویستی لەسەر نەبیت روو نادات.
ئایندەسازی: كام جۆرەی سحر زۆر ئەستەم بەتاڵ دەكرێتەوە؟
مامۆستا ئاكام: سیحر دوو بەشە بەشێكی ئەوەیە كەلەسەرەوە باسمان كرد بەچی دەكرێت، بەشەكەی تریان جنی لەگەڵدا بەكاردەهێنن، یەكێك لەو حالەتانەی كە زۆر لەگەنجانی موڕاهیق تووشی دەبن حاڵەتی جنی عاشق بوونە، عاشق بوونی جن یەكێكە لەو حاڵەتانەی كە زۆرە لەكۆمەڵگەدا دووەم چارەسەركردنی ویستی خوای لەسەر بێت بێگومان ئاسانە، بەڵام حاڵەتەكەی كەمێك قورسە، ئەبێت ئەو كەسە ئیرادەی بەهیز بیت و عیبادەتێكی باشی هەبێت، وە ڕوقیەیەكی باشی بكات وەئەوشتانەی كەلەسەریەتی بیكات بەباشی ئەنجامیان بدات، هۆكاری توشبوونی ئەم جنی عاشقە سەیركردنی شتە خراپەكانە تەنیاكەوتنە پێكەوە و تێكەلاوبوونە لەگەڵ موحەرەماتەكاندا و زۆر هاتوچۆكردنە بەبی جل یان و زۆر مانەوە لەحەمام، لەئێستادا ئەم حاڵەتانە زۆرن بۆیە ئەم حاڵەتی جنی عاشقە یەكێكە لەحاڵەتە زۆرو قورسەكان كەموڕەقیی زۆر جار بیزار دەكات تا ڕوقیەی بكات و قەناعەت بۆ دروست ببێت، كە ئەم جەسەدە هی خۆی نییەو خوای گەورە ڕێگەی بەمە نەداوە ئیلا هەر ئیلحاح لەسەر ئەوە دەكات كە دەبێت شوی پێ بكات یان ئەیهێنم، ئەمە قورسەو هەندێكی تر لەسیحر دەخرێتە بەحرەوە بەوێنە دەكرێت هی منال یا ژن و پیاو، كەئەمە ئاسان نییە دەرهینانی ئەو سحرە لەبن دەریایەكدا ئەبێت ڕوقیەی زۆر زۆر بۆ بكرێت هەروەك و خوای گەورە دەفەرموێت ( ولا یفلح ساحیر حیث أتی) فەرمویەتی كردەوەی ساحیر سەركەوتوو نابیت ئیلا رۆژیك پەروردگار تێكی دەشكێنێت.
ئایندەسازی: چی بكەین تا پارێزراوبین لەم حاڵەتە؟
مامۆستا ئاكام: ئەم حاڵەتانە دەبێت ئێمە بڕوامان وابێت كە هیچ شتێك بێ ویستی پەروەردگار نابێت، هەرچی پەروەردگار ئەمری لەسەر بێت ئەوە جێبەجێ دەبێت(قل مايصيبنا الي ماكتب الله لنا)ئەوەی بەسەرتان هاتووە هەمووی لای پەروەردگار نوسراوە عالم و خەبیرە بەوەی چیتان بەسەر دێت، پارێزراوی كردن عیبادەت ئیلتزامات بەدینەوە نوێژەكان لەكاتی خۆیدا، زكری بەیانیان و ئێواران و پێش خەوتن، حەزەركرن لەكەسانی خراپ ئەگەر بزانێت كەسێك سیحر دەكات شتی ماڵی نەخوات، شتی لێ وەرنەگرێت، ئەگەر كەسێك چاوی خراپە شتەكانی لا باس نەكات بەشارەوەی بیهێڵێتەوە ئینسان پێویست ناكات هەموو شتەكانی خەڵك بیزانیت، هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەم حاڵەتەش كەخەڵك تووشی ئەبێت زۆرجار تۆرە كۆمەلایەتیەكانە لەڕێگەی بلاوكردنەوەی رەسم و خوان و پێكەوە بوون و زۆرجار چاوو نەفەس و سحری پێ دەكرێت، بۆیە مرۆڤ زەرورە لەو جانبانە خۆی بپارێزێت و تەوەكولی لەسەر پەروەردگار بێت و شوێنی ئەو تاوانە گەورە نەكەوێت وە خۆی نەیكات و بۆ لای ساحیر نەڕوات وئەگەر تووشیشی بوو بەشێوازێكی شەرعی چارەسەری بكات.

Check Also

كامیان ئایندەی نیشتمان دەگۆڕێت؟

‎ ‎ڕۆشنا صاڵح‎مامۆستا و میدیاكار‎ئەمڕۆ دەستپێكی دوو پڕۆسەی گرنگ بوو لە كوردستان‎واڵاكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی …

14 کۆمێنت

  1. Hi, I wish for to subscribe for this webpage to get most up-to-date updates, so where can i do it please help.

  2. Thank you for another informative website. Where else may just I am getting that kind of info written in such a perfect method? I have a project that I am simply now running on, and I have been at the glance out for such information.

  3. I know this if off topic but I’m looking into starting my own blog and was wondering what all is required to get set up? I’m assuming having a blog like yours would cost a pretty penny? I’m not very internet savvy so I’m not 100% positive. Any recommendations or advice would be greatly appreciated. Thanks

  4. An impressive share! I have just forwarded this onto a friend who was doing a little research on this. And he in fact bought me lunch because I discovered it for him… lol. So let me reword this…. Thank YOU for the meal!! But yeah, thanx for spending time to discuss this issue here on your website.

  5. I simply could not leave your site prior to suggesting that I extremely enjoyed the standard information a person supply for your visitors? Is going to be back frequently in order to inspect new posts

  6. It’s going to be end of mine day, except before finish I am reading this wonderful article to increase my knowledge.

  7. This information is invaluable. Where can I find out more?

  8. Предлагаем строительство автомоек под ключ по индивидуальным проектам. Все работы выполняются в срок и с гарантией.

  9. You really make it seem so easy with your presentation but I find this topic to be really something which I think I would never understand. It seems too complicated and very broad for me. I am looking forward for your next post, I will try to get the hang of it!

  10. I’m still learning from you, as I’m making my way to the top as well I certainly enjoy reading everything that is posted on your blogKeep the information coming I liked it!

  11. This was very informative. I appreciate the clarity and depth.

  12. There’s is no such thing as a “Macedonian” sic, “church”All Macedonians are under the Ecumenical Patriarchate or Church of Greece

  13. I am truly thankful to the owner of this website who has shared this great article at at this place.

  14. I got this site from my pal who told me concerning this website and now this time I am visiting this web site and reading very informative posts at this place.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *