کاوە هاوڕاز
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره ..كاتێك سه‌رده‌كه‌یته سه‌رشانی، واهه‌ست بكه‌ی كه ئیدی هیچ شتێك له‌دنیادا ئازارت نادات …
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره .. كاتێك سه‌رده‌كه‌یته سه‌رسینه‌ی.. واهه‌ست بكه‌ی ئیدی كه‌شتیی ئاواته‌كانت گه‌یاندۆته كه‌ناری ئارامی.
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره، بۆت بگری نه‌ك بتگریه‌نێت و، له ناخۆشترین كاتی ناخۆشیتا به جوانترین ئافره‌تت بزانێت..
٭پیاوێك هه‌ڵبژێره..بێ ئارام بێ بۆساتی ئازارچهشتنت و، به خه‌مباری به‌جێت نه‌هێڵێت .
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره..به جۆرێك تۆی خۆش بوێت كه وا بزانيت جگه لهتۆهیچ ئافره‌تێكی دی له دنیادا نییه.
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره..كاتێك پێی ده‌ڵێیت ( دووركه‌وه لێم)، زیاتر لێت نزیك ده‌بێته‌وه.
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره، له خۆت زیاتر لێت تێ بگات و،حه‌وسه‌ڵه‌ی ده‌مارگرژیی تۆی بۆ هه‌ر تیره‌و گرووپ و لایه‌نێك هه‌بێت.
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره..كه بزانێ دڵێكی عاشقی تۆی هه‌یه‌و، ته‌نها له دڵه‌وه غیره‌ت لێ بكا‌و، پیاوێكی ڕووكهشكاری ئه‌وینی دنیاپه‌رستی نه‌بێت.
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره..كه توانای ڕووناك كردنه‌وه‌ی تونێلی خه‌ونه‌كانتی هه‌بێ و به په‌نجه نهرمهكانیشی شاره‌زای یاری كردن به تاڵهزێڕینهكانی زوڵفی خاوت بێت.
٭ پیاوێك هه‌ڵبژێره، به خه‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وین و، به په‌یڤی به‌رائه‌تی ڕاستگۆیی ، كۆتری نازی كچێنییت له سه‌ر هێلانه‌ی دڵی دهستهمۆكات. نه‌ك به تازه‌ترین مۆدێلی ئۆتۆمبێل و.. به خۆشترین باخ و ڤێللا ، تۆش بكات به ( ژماره‌یه‌كى تازه ) له ژماره‌ی قوربانییه‌كانی.