به‌هار عبدالرحمن محمد
سواڵكردن له‌ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا وه‌ك دیارده‌یه‌كى جیهانى دهردهكهوێتو بیرمه‌ندانى بوارى كۆمه‌ڵناسى به‌یه‌كێك له دیارترین نه‌خۆشیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى داده‌نێن كه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانى گرتۆته‌وه ، وه‌پێناسه‌ى جۆراوجۆریان بۆ ئه‌م دیارده‌یه كردووه به‌پێى ئه‌و هۆكاره پاڵنه‌رانه‌ى كه ده‌بنه هۆى سواڵكردن له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه ، ئایا به‌پله‌ى یه‌كه‌م هۆكارى ئابورییه یان كۆمه‌ڵایه‌تیه یان ده‌روونى یان سیاسى یه.
سواڵكردن داواكردنى پاره‌یه یان كۆمه‌كى مادییه له كۆى خه‌ڵكى بهڕاكێشانى سه‌رنجیان به چه‌ند شێوازێك وه‌ك خۆنیشاندان وه‌ك كه‌م ئه‌ندام یان هه‌ڵگرتنى منداڵى شێواز شێواو یان به‌كارهێنانى هه‌ندێ ووته‌ى ئاینى وه‌ك له‌به‌ر خوا‌و بۆخوا یارمه‌تى هه‌ژار بده خوا یارمه‌تیت ده‌دات، یان خۆ ده‌رخستن وه‌ك نه‌خۆشێك یان هاوكارى بۆ نهخۆشێكو دروست كردنى ڕه‌چه‌ته‌ى دكتۆر كه پێویستى به چاره‌سه‌ره ، وه‌هه‌ندێ جار خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك پاكردنه‌وه‌ى سه‌یاره یان هه‌ڵگرتنى كهلوپهلهكهت بۆ ناو سه‌یاره‌كه‌ت وه‌هه‌ندێ جار عهزفێكى مۆسیقا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له شوێنه جۆراو جۆره‌كاندا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌تایبه‌تى شوێنه‌گشتیه‌كان .
شێواز‌و شوێنى سواڵكردن له ووڵاتێك بۆ ووڵاتێكى تر ده‌گۆڕێت بۆ نمونه له هند شار هه‌یه كه بۆته جێى سواڵكه‌ره‌كان وهیاساو شێوازى ژیانى دیاریكراوى خۆیان هه‌یه .
له ووڵاته ڕۆژههڵاتىو ئیسلامیه‌كان سواڵكه‌ره‌كان به‌زۆرى شوێنى عیبادهتو سهرقهبرانو مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌نه شوێنى سواڵكردنى خۆیان .
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ سواڵكردن بۆته دیارده‌یه‌كى جیهانىو هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى لێ به‌ده‌رنییه‌و پێویستى به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه چونكه یه‌كێكه له‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه ترسناكه‌ى كه داڕوخان و بێ ڕێزیىو بێ نرخ بوونى نه‌فسى مرۆڤى لێده‌كه‌وێته‌وه له كاتێكدا مرۆڤ به‌ڕێزترین دروستكراوى سه‌ر زه‌وى یه‌و خودا ڕێزى لێناوه .
وهمهترسیهكى كۆمه‌ڵایه‌تیه كهنیشانهو ده‌لاله‌ته بۆ په‌رت په‌رت بوونى كۆمه‌ڵگه‌و داڕووخانى ئابورى، وێڕاى چه‌ندین لادانى كۆمه‌ڵایه‌تى تر كه‌لێ ى ده‌كه‌وێته‌وه.
هۆكارو پاڵنه‌رى ئه‌م دیارده‌یه خۆى له‌سێ هۆكارى سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه كه هۆكارى ئابورى‌و كۆمهڵایهتىو سیاسیه.
ئه‌گه‌ر چى سه‌ره‌كى ترین هۆكاریان ده‌توانین بڵێین هۆكارى ئابوریه كه سه‌رچاوه ده‌گرێت له ههژارىو نهدارىو خراپى خزمه‌ت گوزارى ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م كاره ده‌كات وه‌زۆر جار ئه‌وكه‌سه‌ى سواڵكردن ده‌كاته پیشه‌ى خۆى به‌هۆى ههژارىو نه‌دارییه‌وه بووه به‌ڵام دواجار كهڕاهات له‌سه‌رى ده‌گونجێت كه هه‌ژاریشى تێپه‌ڕاندبێت به‌ڵام ئه‌وكه‌سه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌رى ئه‌و كاته ده‌بێته هۆكارێكى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه كه وه‌كو نه‌خۆشیه‌كى دهروونىو كۆمه‌لایه‌تى لێهاتووه‌و ناتوانن ده‌ست به‌ردارى ئه‌م پیشه‌یه بن.
ههندى جار سواڵكردن هۆكاره‌كه‌ى ئابورى نییه به‌ڵكو وه‌كو ده‌ردێكى كۆمهڵایهتىو كلتورێكى لێهاتووه بۆ ئه‌و كه‌سه، وه‌ك بوونى هه‌ندێك خێلأ كه سواڵكردن بۆته پیشه لایان‌و وه‌ك پیشه‌یه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن نه‌ك هۆكارى هه‌ژارى ، وه‌هه‌ندێ جار پاڵنه‌رێك له پشتى چه‌ند كه‌سانێكه‌وه یه سواڵیان پێ دهكهنو ته‌نانه‌ت له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا كۆمپانیا‌و كه‌سانێك په‌یدا بوون كه خه‌ڵكى به‌كرێ ده‌گرن و سواڵیان پێ ده‌كه‌ن.
وهسواڵكردن هه‌ندێ جار هۆكارى سیاسى له پشته وه‌كو به‌كارهێنانى كه‌سانێك بۆ سیخوڕ‌ى كردن له شوێنێكى دیارى كرا‌و یا له ووڵاتێكدا ،یان به‌كار ده‌هێنرێن له باندى بازرگانى قاچاغ‌و مادده هۆشبه‌ر ه‌كاندا.
پاڵنه‌رو هۆكاره‌كانى سواڵكردن هه‌ر كام له‌م هۆكارانه بن ده‌خوازێت وه‌ك نهخۆشىو دیارده‌یه‌ك ته‌ماشا بكرێت كه سیماى ووڵات تێك دهداتو جگه له‌وه‌ى دیارده‌یه‌كى نه‌شیاوه چه‌ندین دهرهنجامو ده‌رهاویشته‌ى نێگه‌تیفى تر‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌تى بۆ ژنان‌و منداڵان ، زۆر جار به‌هۆى ئه‌م كاره‌وه ئافره‌تان بازرگانى به‌جه‌سته‌یان دهكرێتو تووشى لادانى ڕه‌وشتى ده‌بنه‌وه‌و ئیستیغلال ده‌كرێن له‌لایه‌ن كه‌سانى ههلپهرستو ده‌روون نه‌خۆش ،وه منداڵان بێ به‌ش ده‌بن له خوێندن‌و ژیانى خێزانى تهندروستو ده‌بێته هۆكارى به‌رهه‌م هێنانى مرۆڤى ناته‌ندروست له ڕووى ده‌روونى وه‌له ڕووى ته‌ندروستى كه ده‌بێته هۆكارى تووش بوون به چه‌ندین نه‌خۆشى به‌هۆى خۆدانه به‌ر سه‌رماو گه‌رماو شوێنى پاك‌و پیس وه‌ك (حه‌ساسیه‌ت ، ڕه‌بۆ، سیل….هتد) وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاسایشى ووڵات هه‌یه كه ده‌شێت هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ببنه كه‌سانێك كه تیرۆر‌و ئیرهابیان پێ ئه‌نجام بدرێت وهبازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كانیان پێ بكرێت.
زۆربه‌ى وولاتانى دنیا ڕێگرى ده‌كه‌ن له دیارده‌ى سواڵكردن‌و ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه چونكه سه‌ره‌تاى ڕێگایه به‌ره‌و لادانى تر‌ى ڕهوشتىو كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌گه‌ر چى تا ئێستا نه‌توانراوه به‌ته‌واوه‌تى ئه‌م دیارده‌یه بنبڕ بكرێت.
ئه‌وه‌ى جێ ى سه‌رنجه ئه‌م دیارده‌یه له كوردستاندا ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له زیاد بوونه‌و لایه‌ك به‌لایدا ناكرێته‌وه‌و وه‌ك پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده دزێو نه‌خۆشیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا نه‌كراوه‌و هه‌نگاوه‌كان له ئاست ئه‌م دیارده‌یه كارا و ئه‌كتیڤ نییه, كوچه‌و كۆڵان‌و شه‌قامى شاره‌كان نه‌ماوه به‌شێوازێكى بهردهوامو چه‌ندباره بۆوه ئه‌م دیمه‌نه ناسۆرو نه‌خوازراوه نه‌یه‌ته به‌ر چاومان.
وه‌هه‌ر دیارده‌و نه‌خۆشیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له كاتى خۆیدا چاره‌سه‌رو به‌دواداچونى بۆ نه‌كرێت ده‌رهاویشته سلبیه‌كانى زیاتر دهبێتو دواجار لاشه‌ى كۆمه‌ڵگه دهڕزێنێو چاره‌سه‌رى قورستر‌و گرانتر ده‌بێت.
لێره‌وه بڵێین هه‌ر كێشه‌و گرفتێك له كۆمه‌ڵگه‌دا بووه دیارده ئه‌ركى چاره‌سه‌رو ڕووبهڕووبوونهوهشى ده‌بێته ئه‌ركێكى گشتى هه‌موان له‌سه‌ر ئاستى تاك و گروپ و ڕێكخراوه و حزبه‌كان وه‌حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستى دابین كردنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى كه په‌یوه‌ندى به ژیانى هه‌موانه‌وه هه‌یه .
له‌سه‌ر ئاستى تاك پێویسته هاوكارى ئه‌و كه‌سانه نه‌كرێ كه سوالأ ده‌كه‌ن، هه‌ندێ له كۆمه‌ڵناسان پێیان وایه كاتێك كه‌سێك به‌رده‌وام ده‌بێت له سواڵكردن به‌هۆى ئه‌و پاره زۆره‌وه‌یه كه له خه‌ڵكى ده‌ستى دهكهوێتو ئه‌و سۆزه‌ى هه‌ندێ جار خه‌ڵك به‌رانبه‌ریان ده‌نوێنێ له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى ئه‌وان له زۆربه‌ى كاتدا په‌نایان بۆ درۆ بردووه .
له‌سه‌ر ئاستى گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان ،بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى تاكه‌كان وهخێزانهكان تا كه‌سى نه‌فس به‌رزو مرۆڤى خاوه‌ن ده‌روونى ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنن، وه بوونى سندوقى بهخشینو هاندانى خه‌ڵك بۆ هاوكارى یهكترو یارمه‌تى هه‌ژاران.
وهئهركى حكومه‌ته به هاندانى ده‌زگا زانستیه‌كان توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن تا هۆكارى كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌م دیارده‌یه دیارى بكرێت‌و وه چاره‌سه‌رى بۆ دابنرێت چییه وا له كه‌سێك ده‌كات هه‌موو ژیانى له كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌دا به‌سه‌ر بهرێتو ئه‌و هه‌موو سوكایهتىو به‌كه‌م سهیركردنه قبولأ بكات له كاتێكدا سوود له‌و پاره‌یه نه‌بینێ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ژیانێكى ڕهفاهیهتو ئابڕومه‌ندانه بۆ خۆى .
وهئهركى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى یه هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى گه‌وره ئه‌نجام بدات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه، وههاوكارى كه‌سانى نه‌دارو بێ ده‌ره‌تان بكات، وه شوێن‌و ژیان بۆ بێ نه‌واو پیرو په‌ككه‌وته‌و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان دابین بكات.
وهدابین كردنى پێ داویستى خوێندن‌و ژیان بۆ منداڵان‌و مێرد منداڵان, وه په‌یوه‌ندى كردن‌و هاوكارى له‌گه‌لأ هه‌ندێ وهزارهتو لایه‌نى په‌یوه‌ندى دارى تر بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و سواڵكه‌رانه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م ووڵاته نین‌و به‌دوادا چونى حاڵه‌ته‌كان وه‌دروست كردنى تیم بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر شوێنێ كه‌سانى سواڵكه‌ر بینرا ڕێگریان لێ بكرێت وه‌ئه‌گه‌ر مندالأ بوون په‌یوه‌ندى بهكهسو كاریانه‌وه بكرێت ،ئه‌مانه چه‌ند هه‌نگاوێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه كه له زۆربه‌ى ووڵاتاندا گیراونه‌ته‌به‌ر ماوه‌ته‌وه بڵێین هه‌رشتێ بووه دیارده پێویستى به چاره‌سه‌رو كات‌و پلانى ووردوو درێژخایه‌ن هه‌یه.
Baharabdul71@yahoo.com