سێشەممە , تەممووز 7 2026

پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین

ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ

(الحج – 32)
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ بۆنه‌ی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین. هیوادارین به‌ هه‌موومانه‌وه‌ بتوانین مه‌به‌سته‌ به‌رزه‌كانی‌ ئه‌م جه‌ژن‌و مه‌وسیمه‌ پیرۆزه‌ به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، به‌ تایبه‌ت بیكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تی‌ به‌ خۆداچوونه‌‌وه‌ بۆ ژیانێكی‌ تازه‌‌و زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ له‌ خودا، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی‌ وه‌لانانی‌ ناكۆكیی‌‌و دووبه‌ره‌كیی‌‌و هه‌نگاونانی‌ جیددیی‌ به‌ره‌و ته‌بایی‌‌و به‌هێزكردنه‌وه‌ی‌ پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پاراستنی‌ به‌هاباڵاكان.
دووباره‌ پیرۆز بێت‌و.. حه‌ج‌و په‌رستش‌و چاكه‌كاریی‌ هه‌مووان قه‌بووڵ بێت‌و مایه‌ی‌ خێر‌و ئاشتیی‌‌و ئارامیی‌ بێت بۆ گه‌ل‌و وڵاتمان. ستافی سایتی ئاینده‌ سازی

Check Also

پێغەمبەرەکەی ناخت مەیلی کۆچی هەیە

‎شانۆ عارف(ئادەم) (علیە السلام) ماڵئاوایی لە خۆشگوزەرانی کرد چووە ناو جیهانی بەرپرسیارێتی… (نوح ) (علیە …