كه‌تان خادیمی
(لەڕۆژی جیهانی بێوەژناندا)
كاتێك دوو هاوسه‌ر به جل و به‌رگی پۆشته‌وه، له‌ناو شایی و چه‌پڵه ڕێزانی خۆشه‌ویستانیاندا، بڕیاری هاوسه‌رگیری ئه‌ده‌ن، به‌رپرسیاریه‌تی خێزانێك ده‌گرنه ئه‌ستۆ، كه ده‌بێت له خۆشی و ناخۆشیدا پێكه‌وه‌بن، له‌دوای له‌دایكبوونی منداڵ زیاتر هه‌ست به گه‌وره‌یی ئه‌م ئه‌ركه ئه‌كه‌ن، ئه‌و باوكه‌ی كه بڕباره هه‌ڵگری به‌شێكی زۆر له‌خه‌می خێزانه‌كه‌ی بێت، تاكه كه‌سی دڵسۆزه، ئێواره‌یه‌ك دادێت و ئه‌و بۆهه‌میشه ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كار و ئه‌ركانه‌ی كه پێشتر باوكه‌كه ڕایپه‌ڕاندوون ئه‌كه‌ونه سه‌ر شانی دایكه‌كه.
هه‌ر بۆیه كاتێك ژنێك كه له گۆڕستان ماڵئاوایی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌كات له‌وسه‌ره‌وه ڕۆحێكی باوكانه له‌ناخیدا سه‌وز ئه‌كات، ڕۆحێك كه نه‌یه‌ڵێت بێ ڕه‌نگی باوك بنیشێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
یان له دادگا ته‌ڵاقنامه‌یه‌ك مۆر ئه‌كات و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا بڕیار ئه‌دات بۆ هه‌میشه مناڵه‌كانی به‌خێو بكات، ئیتر كه سه‌یری ئاوێنه ئه‌كات وێنه‌ی ته‌نها ژنێك نابینێت، به‌ڵكو سیمای باوكێكیش له سه‌ر ڕوخساری ئه‌خوێنێته‌وه. دایكایه‌تی ئه‌خاته سه‌رووی هه‌موو هیواو ئاوات و حه‌زه‌كانیه‌وه.
له كۆندا وه‌ك ئێستا ژن نه‌یتوانیوه له ڕێی خوێندنه‌وه ببێته خاوه‌نی موچه، به‌ڵكو ژنی ماڵ بووه‌و پیاوه‌كان ڕۆژانه كاریان كردووه، له‌دوای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كانیان به‌ده‌یان چیرۆكیان به‌مه‌زنی تۆماركردوه‌و تا ئێستاش كوڕ‌و كچ و نه‌وه‌كانیان شانازییان پێوه ده‌كه‌ن، ژن هه‌بووه سه‌ری خۆی تاشیوه و شه‌ڕواڵی پیاوانه‌ی له‌به‌ر كردووه‌و كۆڵبه‌ری كردووه تا بژێوی مناڵه‌كانی ده‌ستبخات، یان به كشتوكاڵ و باخداری و ده‌ستڕه‌نگینی و جۆره‌ها كار ڕۆژانی سه‌ختیان تێپه‌ڕاندووه نه‌یانهێشتووه ڕه‌نگی بێ باوكی له مناڵه‌كانیان بنیشێت.
له ئێستاشدا به‌هه‌مانشێوه ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌یاتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ن له‌دوای نه‌مانی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌وكارانه، هه‌نگاو ده‌نێن و به‌هیواوه ئه‌ڕواننه په‌روه‌رده‌و خوێندنی مناڵه‌كانیان. له‌سه‌ر ده‌ستیان به سه‌دان كه‌سی سه‌ركه‌وتوو خاوه‌نی پله‌و پێگه‌ی تایبه‌تیان پێگه‌یاندووه.
ئه‌وان له ڕۆژی ته‌واوكردنی خوێندندا له هه‌موان سه‌ربڵندترن، چونكه هێنده‌ی وشه‌ی نێو كتێبه‌كانی مناڵه‌كانیان قوربانیان به ڕۆحی خۆیانداوه. یان له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری مناڵه‌كانیاندا وه‌ك لەپه‌یژه‌یه‌كی زۆر به‌رزه‌وه سه‌ركه‌وتبن و گه‌شتبنه مه‌نزڵ چاویان به شێوه‌یه‌كی جیاواز له چاوی كه‌سانی دیكه شادیان لێده‌ڕژێت.
له ئایینی ئیسلامی پیرۆزیشدا پله‌و پێگه‌ی ژنێك كه مناڵی بێ باوك به خێو ئه‌كات زۆر به‌رزه، پێویسته ڕێز له‌و شكۆ‌و پێگه‌یه‌یان بگرین كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون.