شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

ئامارەکان دەدوێن (16)

بەپێی ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى دەبێت ژمارەى لەدایک بوونى کوڕ ١٠٥ منداڵ بێت، بەرامبەر ١٠٠ کچ چونکە پیاوان زووتر لە ئافرەتان دەمرن و ڕێژەى مردنییان بەرزترە.
ڕێژەى دانیشتوانى جیهان لە ئێستادا ١٠١ پیاوە بەرامبەر ١٠٠ ئافرەت.
ئێستا لە صین و هندستان بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا ڕێژەى پیاو ئەو ژمارەیەى تێپەڕکردوەو، لە صین ١٢٠ کوڕ لە دایک دەبن بەرامبەر بە ١٠٠ کچ، لە هندستانیش هەمان شێوەیە بۆیە ئێستا ٨٠ ملێۆن پیاوى زیادە لە صین و هندستان هەن کە ئەم کێشە ى بۆ هەردوو وڵات دروستکردوەو، بیر لە چارەسەر دەکەنەوە.
دورگەى ماریا بەرزترین ڕێژەى ئافرەتى تیایە٧٧ پیاو بەرامبەر ١٠٠ ئافرەت.
لەدایکبوون لە سعودیە ئاساییە بە پێی پێوەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ١٠٥ کوڕ بەرامبەر ١٠٠ کچە، بەڵام ژمارەى دانیشتوانى سەروو ٦٥ ساڵ لە سعودیە ١١٣ پیاوبەرامبەر ١٠٠ ئافرەت.
لە ئیمارات و قەتەریش ژمارەى لە دایکبوونى کوڕ زیادى کردوە، تەمەنى ٦٥ ساڵ بەرەوژووریش بە هەمان شێوە بەرزترە لە ئاستى تەندروست.
لە ئیمارات ٢٧٣ پیاو بەرامبەر ١٠٠ ئافرەتى سەروو ٦٥ ساڵ، لە قەتەر ٢٨٤ پیاو بەرامبەر ١٠٠ ئافرەتە.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …