سێشەممە , حوزه‌یران 16 2026

ئامارەکان دەدوێن (14)

بە پێی زانیارییەکانى بانكی نێودەوڵەتی هەر یەك وڵات لە ناو 4 وڵاتدا یاسای نیە بۆ رێگری لە توندوتیژی ناوماڵ، 2.2 ملیار ئافرەت یاسایان نیە بیانپارێزێت لە گێچەڵی سێكسی لە شوێنی گشتیدا.
4.1 ملیار ئافرەت لەسەر ئاستی جیهان یاسایان نیە بیان پارێزێت لە توندوتیژی ئابوری.
362 ملێۆن ئافرەت یاسایان نیە بۆ پاراستنیان لە گێچەڵی سێكسی لە شوێنی كاریاندا.
لە 139 وڵات رێگە دەدرێت كە كچان لە خوار 18 ساڵەوە ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن.
Women, Business and the Law سەرچاوە
پۆلیسى بەریتانیا لە ساڵى ٢٠٢٢ دا ٩١٠٩٨٠ تاوانى توندوتیژى خێزانى دژى ئافرەت تۆمارکردوە.
٢٦٣٠٠ تاوانى توندوتیژى و فەرامۆشکردنى منداڵ لە ماوەى ساڵێکدا ئەنجامدراوە، بەراورد بە ساڵى ٢٠٢٠ ,٢٥% توندوتیژى دژى منداڵ زیادى کردوە.
بە پێى ئامارى نیشتمانى بەریتانى٧٠%ى کوژراوانى توندوتیژى خێزانى ئافرەتن، هەر هه فتەیەک دوو ئافرەت بە دەستى هاوسەر یان کەسێکى ترى خێزانەکەیان دەکوژرێن.
بەرکەوتەى توندوتیژى خێزانى هه ر لە هەمان ئاماردا لە ٢٠١٨ دا یەک ملێۆن و سێ سەد هەزار ئافرەتن. واتە ٧.٩%ى ئافرەتانى بە ریتانیا.
https://www.independentarabia.com

Check Also

ئایا دەکرێت خانوو و سەیارە بکرێت بەناوی هەردوو هاوسەرەوە

شاجوان شێخ محەمەد⁠وەڵامی من بۆ ئەم خانمە بەڕێزە و بۆ هەموو ئەو خانمانەی کە پاراستنی …