شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

ئامارەکان دەدوێن (13)


لە ڕووپێوى بارى کۆمەڵایەتى و ئابوورى ئافرەتانى عێراق لە ساڵى ٢٠٢١دا کە لە وەزارەتى پلاندانانەوە دەرچووە ئەم ئاماژانەى تیایە:-
١-سەبارەت بە بارى هاوسەرگیرى
٦٦.٤%ى ئافرەتانى سەروو ١٥ ساڵ هاوسەردارن بەرامبەر بە ٦٢.٦% لە ساڵى ٢٠١١، واتە بە ڕێژەى ٣.٨ % هاوسەرگیرى زیاد بووە.
٢٣.٨% هاوسەردارییان نەکردوە، بەرامبەر بە ٢٦.٧% لە ساڵى ٢٠١١، واتە ڕێژەى بێهاوسەر ٢.٩% کەمى کردووە.
٧.٨ %ى ئافرەتان هاوسەرمر دوون بەرامبەر بە ٩,٣% لە ساڵى ٢٠١١دا واتە ئەوانیش بە ڕێژەى ١.٥% کەمى کردووە.
١.٥% ى ئافرەتان تەڵاقدراون، بەرامبەر بە ١.٤% لە ساڵى ٢٠١١ دا، واتە بە ڕێژەى ٠.١ تەڵاقدان بەرز بۆتەوە.
٢-ناوەندى تەمەنى ئافرەتان بۆ هاوسەرگیریی
٢٠.٥ ساڵ لە عێرقدا بە گشتى لە ساڵى ٢٠٢١ بەرامبەر بە ٢٢.٤ ساڵ لە ڕووپێوى ساڵى ٢٠١١دا.واتە ١.٩ ساڵ کەمبونەوە هەیە.
لە کوردستان ٢١.٢ساڵ لە ٢٠٢١ بەرامبەر بە ٢٥.٩ ساڵ لە ساڵى ٢٠١١دا، واتە تەمەنى هاوسەردارى٤.٧ ساڵ بەرەو کەمبونەوە چووە.
لە بەغداد ٢٠.٤ ساڵ لە ساڵى ٢٠٢١ بەرامبەر ٢٢.٦ ساڵ لە ساڵى ٢٠١١دا,٢.٢ ساڵ بەرەو کەمبونەوە چووە.
لە پارێزگاکانى ترى عێراقدا٢٠.٣ ساڵ لە ٢٠٢١، بەرامبەر بە ٢٢.٤ ساڵ لە ساڵى ٢٠١١ دا.واتە ٢.١ ساڵ بەرەو کەمبوونەوە چووە.
سه رچاوه:-
الجهاز المركزي للأحصاء/وزارة التخطيط

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …