شەممە , تشرینی دووەم 21 2026

کاتێک کەلامی خوا دەدوێت؛ ژیان دەست پێدەکات (7)

وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپوور
ڕاڤەیەکی کورتی عیرفانی و فەلسەفی سووڕەتی فاتیحە، ئایەتی ” ٧ “
(صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ)
ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا نیعمەتی خۆت ڕژاندووە بەسەریاندا، نەک ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا غەزەبت لێیان گرتووەو لێیان تووڕەبووی.
ئەم ئایەتە بەردەوامیی و درێژەپێدانی سروشتییە بۆ فەرموودەی:( اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ)
لێرەدا قورئان پلان و ئامانجی تەواوی ڕێگای مرۆڤ دەخاتە ڕوو؛ ڕێگای دروست، هاوڕێیانی دەگمەن و سنووری ڕوون و باوەڕپێکراو.
بەواتایەکی تر پلان و، گەڵاڵەی ئەم ڕێگەیە لە سێ ئاستدا:
یەکەم: ئاستی قوڕئانی: ڕێگا، هاوڕێ و سنوور
ڕێگەی نیعمەت
قوڕئان دەفەرموێ: ڕێنموونی واتە: هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەوانەی خودا نیعمەتی خۆی پێ بەخشیون.
لە قورئاندا نیعمەت واتای ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگەیەنێت
ڕووناکی
ڕێنمایی
ڕاستگۆیی
ئارامی
تەندرووستیی ناوەوە
کردەوەی چاک
بوون لەسەر ڕێگای ڕاست
تایبەتمەندی ئەم چەند خاڵەی سەرەوە، لەگەڵ ئەو چوار گرووپەدا دەگونجێن کە لە قورئاندا هاتوون:
پێغەمبەران: خاوەن بیر و هزری پاک و بێگەرد
ڕاستگۆیان: خاوەن ڕاستگۆیی و دڵپاکی
شەهیدان: لەخۆبوردوو
چاکەکار: خاوەن کردەوەی دروست
سنووری یەکەم: مغضوبین
ئەوانەی ڕاستی دەناسن، بەڵام پشتی تێدەکەن.
تێدەگەن و شارەزان، بەڵام لە ڕەوشت و ئەخلاق دوورن.
ڕووناکی دەبینن، بەڵام سێبەریان هەڵبژاردووە.
سنووری دووەم: ضالّین
ئەوانەی ڕێگەی ڕاست بەباشی نازان و بەلاڕێیدا ئەڕۆن.
نە دژی ڕاستین و نە دۆستی ئەو.
تەنیا بزربوون و کەچی لەناو تاریکی بەدوای ڕێگەدا دەگەڕێن.
دووەم: ڕوانینی فەلسەفی: سێ چارەنووسی مرۆڤ
پسپۆران و توێژەرانی فەلسەفی ئەم ئایەتە وەک گەڵاڵە و بەرنامەیەکی سێ‌لایەنە بۆ ژیانی مرۆڤ دەبینن:
یەک: پێگەیشتوویی ( خاوەن نێعمەت )
هاوسەنگیی نێوان ئەقڵ و ئەخلاق، گەشەکردنی تواناکانی مرۆڤ و گەیشتن بە پێگەیەکی بەرزتری مرۆڤایەتی.
دووهەم: بەلاڕێیدا ڕۆشتنی وریایی ( مغضوب )
ئەقڵی کارا، بەڵام لە خزمەتی حەز و ئارەزوو.
زانستی بێ کردەوە. وریایی بێ ڕەوشت
سێهەم: سەرلێشێواوی بێ‌مەبەست (ضالین) ئەقڵی پەنگراو و، گەشەی نەکردووە.
نەزانی لەگەڵ سەرگەردانیدا تێکەڵ بووە.
سێهەم: ڕوانینیی عیرفانی: ڕێگای ڕووناکی، ڕێگای سێبەر و ڕێگای تاریکی
خاوەن نێعمەت:= خاوەنی ڕووناکی
دڵە ڕوونەکان، نییەتی پاک، خزمەت، ڕاستگۆیی، خۆشەویستی.
لە ئەدەبیاتی عیرفاندا، ڕێگای ئەهلی نێعمەت بە ڕێگەی خۆشەویستی و، هەنیسکی ناسکی دڵەوە پەیوەست دەکرێت.
مغضوب = کەوتنەبەر ڕق و تووڕەیی
ڕووناکییان بینیوە، بەڵام حەز و ئارەزووی تاک و ڕێگەی لێڵ و تەماوی هەڵبژاردووە.
لە ڕوانگەی ئیبن و عەڕەبی: ئەگەر شارەزایی مرۆڤ لە لووتبەرزی ڕزگار نەکات، دەکرێت ببێتە بەربەست لەبەردەم ڕاستیی.
ضالین: سەرلیشێواو، ڕووناکییان بە ڕوونی نەبینیوە؛ لە تەمومژ و چەوت و هەڵەدان.
شێخی جامی دەفەرموێ: نیعمەت، ڕووناکیی ڕاستگۆییە؛ هەر کەسێک لە ڕاستگۆیی دوور بکەوێتەوە، لەوانەیە بکەوێتە ناو دۆخی سەرلێشێواوی.
دوو جۆر ڕێگەی ڕاست (صراط ) لەم ئایەتە دەخرێتە بەرچاو،
یەکەم: ڕێگەی بنچینەیی، بوون.
ڕێگایەک کە هەموو بوونەوەرەکان لە چوارچێوەیەدا دەژین.
ڕێگای گەڕانەوە بۆ لای خودا
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ـــ واتە: بێگومان ئێمە هی خوداین و بێگومان بەرەو لای ئەو دەگەڕێینەوە.
دووهەم: ڕێڕەوی عاریف، ڕێگەیەک کە خواناس بە ئاگایی هەڵیدەبژێرێت. ڕێگەی خۆشەویستی، ڕاستگۆیی، خزمەت، ڕووناکی و حزوور.
ڕێگایەک کە مرۆڤ بە شارەزایی هەوڵ دەدات لە لادان و سەرلێشێواوی دوور بکەوێتەوە.
پۆڵێن‌بەندی
قورئان لەم ئایەتەدا پلانی وێنەیی بۆ ئامانجێکی دیاریکراو بۆمان دەخاتە ڕوو.
شاڕێگە بۆ فرەوانبوونی هەموو بوونەوەرێک لەناو گەردوون، کە وەک: ڕووبارێک لە تیشکی ڕووناکی گشت بوونەوەر بەرەو خۆی پەلکێش دەکات و بەرەو خودا دەگەڕێنەوە.
ڕێگەی باریک و هەستیار لەناو شاڕێگەی عیرفان، ڕێگایەک کە تەنیا خواناسان، ئەوانەی خاوەنی ڕەوشتی ڕاستگۆیی و دڵێکی پاک و بێگەردن، هەوڵ دەدەن بیانبینن و هەڵیبژێرن.
تاقمێک لەناو ڕووناکی خاوەنی نێعمەت و دڵ و ڕوخساری ئارام، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوی جێگیر و دڵی ڕووناک بووە بە خوو لە ژیانی ئەواندا.
گرووپێک لەناو سێبەردا ( مغضوب )
بۆچی دەبێ دڵخوازی بوونی نیعمەت بین؟
ڕێگەی نێعمەت: ڕووناکی، ئارامی، گەشەی ژیان، ڕاستگۆیی و حزووری دڵ.
پێچەوانەکەی ڕێگەی دژبەنێعمەت: تارمایی و لێڵی و تاریکی، قورس و ڕەقبوونی دڵ، لادانی بە وشیاریی و دوورکەوتنەوە لە حەق، بەفێرۆدانی کات.

Check Also

مێژووی پرۆسه‌ی خوێندن له‌شاری سلێمانی

ن: زەکیە ڕەشید هه‌موو شتێك له‌ خاڵی یه‌كه‌م و یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، خوێندن له‌ …