چوارشەممە , شوبات 5 2025

ئالودەبوون بەئینتەرنێت کاریگەری لەسەر گەنجان هۆکارو چارەسەر


‎لاولاو حسێن
‎لەدونیای ئەمڕۆدا یەکێک لە کێشەباوەکان کەلەنێو کۆمەڵگە بەگشتی و لەنێو گەنجان بەتایبەتی سەری هەڵداوە کوشتنی زۆربەی کاتەکانیانە بە سەرقاڵبوون بە ئینتەرنێتەوە، کەیەکێکە لەهۆکارە تازەکان کە خزمەتگوزاری زۆری تێدا بەردەستە، ئێمە ئەتوانی سودێکی زۆری لێ ببینین، بەڵام بەداخەوە کورد وتەنی”هەموو شت وەک خوێ، خوێش بەقەدەر ئەو”، کاتێک هەر شتێک لەسنوری خۆی تێپەڕی ئەنجامەکەی خراپ دەشکێتەوە. خراپ و زۆر بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەمڕۆداو زیاد لەپێویست بەکارهێنان خەریکە سەر بۆ سترێس و دڵەڕاوکێ دەکێشێ لەئەگەری هەر بەربەستێک لەبەردەم پەیوەندیکردن بەئینتەرنێتەوە تا لەوانەشە بگاتە ئاستی خەمۆکی و پشتگوێخستنی، ئەرکە کۆمەڵایەتی و خێزانی و تا دەگاتە ئەوەی کاریگەری لەسەرجەم بوارەکانی ژیان دروست بکات، ئەمەش وای کردووە کە کوشتنی کاتی زۆر بەئینتەرنێت لەلایەن بەکارهێنەران و بەتایبەتی توێژی نەوجوانان و بۆتە یەکێک لەکێشەکانی سەردەم بۆیە بەپێویستمان زانی لەم بابەتەداتیشکێکی کورتی بخەینە سەر، باس لەنیشانەکانی ئالودەبوون و چارەسەرەکان بەکورتی بکەین
‎نیشانەکان:
‎۱زۆربەی کاتەکان لەگەڵ ئینتەرنێت بەسەر دەبات. ‎یەکێک لە توێژەرەکان باس لەوە دەکات کەلە (۷۷٪)ی نەوجەوانەکان لەهەموو جیهان مۆبایلەکانیان لەژێر سەرینەکانیان دادەنێن، یان ڕێک لەتەنیشت سەریان هەر ئەم توێژینەوەباس لەوە دەکات ئەو(۷۷٪) بۆ حەمام و تەوالێتیش مۆبایلەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن هەتا بەردەوام حەزدەکەن لەتەنیشتیان بێت، بەردەوام تەماشای بکات، ئەمە یەکێکە لەنیشانەکانی ئالودەبوون، هەر بەپێی توێژینەوەکە کە کراوە ئاماژە بەوە دەکات هەر کەسێ لە(۷)کاتژمێر زیاتر ڕۆژانە بەکاری بهێنێت بەئالودەبوو ئەژمار دەکرێت، بێجگە لەو کەسانەی کە بۆ بزنسێک یان ئیشەکەیان وەک بۆ پیشەیەک بەکاری بهێنن. ‎۲تووشبوون بەدوو دڵی و بێزاری. ولەکاتی نەبوونی ئینتەرنێت
‎ئەمەش یەکێکە لەنیشانەکانی ئالوودەبوون، کەئەگەر ڕۆژێک خەتی نەبێت بێتاقەتی ڕووی تێدەکات هەتا پەیدای دەکات، لەسەرجەم بەرپرسیارێتیەکانی تری ڕۆژانەی ڕادەکات، وانەکانی ئامادە نەکردووە، خۆی ناشوات ئەرکەکانی ڕۆژانەی جێبەجێ نەکردووە کێشەی نییە، بەڵام لەگەڵ نەبوونی خەت تووشی قەلەقی و دوو دڵی دەبێت
‎۳ئیهمالکردنی ئەرک و کارە خێزانیەکان بەهۆی ئینتەرنێتەوە ‎نیشانەیەکی تری ئالودەبون ئەوەیە کە لەخوێندن دوادەکەوێت، کاتەکانی خەوی تێک دەچێ، کاتی نانخواردنی بەهەمان شێوە تێک دەچێ، نوێژەکانی یان ئەنجامی نادات یان لەکاتی خۆیدا نایان کات، حەزی لەسەردانە کۆمەڵایەتیەکان نامێنێ، ئەگەر بەرپرسیارێتی هەبێت ئەنجامی نادات..هتد ‎٤تەمبەڵی و خاوبوونەوی لەشی:
‎گەنج خاوەن وزەو توانایەکی زۆری لەبن نەهاتووە، بەڵام بەداخەوە ئەو نەوجوانانەی ئالودە دەبن بەهۆکاری ئەوەی شەو ناخەون و بەردەوام مێشکیان لەکارکردندایە، لەڕووی زانستیشەوە کاتێک مێشک بەردەوام کار بکات جەستە لاواز دەبێت، بۆیە هەمیشە خاوو خلیچک دەبن، ئەمە پێی دەوترێت تەمبەڵ بوونی ماسولکەو خاوبوونەوەی لەش بۆیە هەمیشە کێشەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و دواکەوتن لەکاریان بۆ دروست دەبێت، بەهۆی
ئەوخاوبوونەوەیەی جەستەو لاشەیان..
‎هۆکارەکان:

‎۱.بێ توانایی و نەزانین لەبەڕێوەبردنی کات
‎ئالودەبوون و بەفیڕۆدانی کاتێکی زۆر بەئینتەرنێت لەم ڕۆژانەدا وا دەکات بەرهەمهێنان زۆر کەم دەکات یان سنورداری دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دەستێوەردان لەژیانی ڕۆژانەو کارکردنمان دەکات کاتێک نەوجەوانێک ڕۆژانە بەهۆی ئالودەبوون زۆربەی کاتەکانی لەبەردەم شاشەدا بەسەر دەبات ئیتر وای لێ دێت نەتوانێت کاتەکانی بۆ کاروباری ڕۆژانەی دابەش بکات، لەئەنجامدا پێی ڕاناگات بەئەرکەکانی خوێندن و قوتابخانەو ئەرکە کۆمەڵایەتیەکان، لەکۆتایدائەو فشارە زیادەیەی لەبەفیڕۆدانی کات بۆ دروست دەبێت بەو شێوەیە دەبێتە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ئەمەش هۆکارە بە تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونیەکان و خەمۆکی.
‎۲.لەدەستدانی هاوسەنگی لەنێو بوارەکانی ژیان
‎هەموو مرۆڤێک پێویستی بەوە هەیە کە هاوسەنگی لەنێو بوارەکانی ژیانیدا بکات، بەڵام کاتێک نەوجەوانێک ئالودەی تەکنۆلۆژیا دەبێت ئەم هاوسەنگیە لەدەست دەدات هەروەک جەستەی مرۆڤ پێویستی بەخۆراک و وەرزش و خەوو خواردنەوەیە ڕۆحیش پێویستی بە عیبادەتە، ئەمیش پێویستی بە چێژە، عەقڵیش پێویستی بەزانست و زانیارییەو ویژدانیش پێویستی بە خۆشەویستی بەخشین و وەرگرتنە، کاتێک وەرزش ناکات خەوی لەکاتی خۆی نییە خواردن ناتەندروستە تەمبەڵی دەکات لەعیبادەتەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لاواز دەبێت ناهاوسەنگیەک لە ڕۆتیناتی ژیانی ڕۆژانەی دروست دەبێت هاوسەنگی بوارەکانی ژیان سەرئەنجام هەمووی تێک دەچێت.
‎۳.لەدەستدانی چێژو خۆشیەکانی ژیان
‎مرۆڤ بە فیطرەتی خۆی بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە پەیوەندی بەهەموو ئەو شتەوەیە کە دەبێتە هۆی پەیوەندی و کارلێکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا لەوکاتەدا نەوجەوان بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێ بەهۆی ئالودەبوونی لەسەرجەم ئەو شتانە دادەبڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گۆشەگیری، تەنیایی، ئیدی چێژ لە هیچ کام لە خۆشیەکانی ژیانی نامێنێ
‎٤.لاوازی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ناو خێزان
‎زۆرێک لە نەوجەوانەکان لەوکاتەدا لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان خۆیان دەکێشنەوە بەتایبەتی ئەوانەی شوێن یان ژووری سەربەخۆی خۆیان هەیە دەچنە ژورەکەی خۆیان و دەرگاکە دادەخەن ئەمەش هۆکارە بۆ ئالودەبوونی زیاترو دابڕان و دورکەوتنەوە لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان
‎٥.نەدۆزینەوەی بەهرەو تواناکانیان و گەشەپێدانیان و سەرقاڵکردنیان بەئیش و کاری ڕۆژانە وای کردووە نەدایک وباوک دەتوانن بەهرەی منداڵەکانیان بدۆزنەوەو پەرەی پێ بدەن نەمنداڵانیش بەهۆی سەرقاڵیان بەتەکنۆلۆژیاوە توانیویانە تواناو هیوایەت و ئامانجەکانیان دەست نیشان بکەن، دایباب بەداخەوە هێندەی منداڵەکەی بەخێودەکات و گەورە دەکات هێندە گرنگی بە پەروەردەو پێگەیاندنی نادات زۆر سەرقاڵی بە کاروباری دەوام و ئیش و کار بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ڕۆژانە وای کردووە دایک و باوک و منداڵ زۆر یەکتر نەبینن بەریەک کەوتنیان کەم بێت تاڕاددەی ئەوەی بەیەکتر نامۆن، دایک و باوک کاتیان نییە گرنگی بەتواناکانی منداڵ بدەن و پەروەردەی بکەن سەرقاڵی دایباب بە پێداویستیەکان ومنداڵانیش زیاتر لەوان سەرقاڵی بەتەکنۆلۆژیا، ئەمەش وادەکات هیچ کام لە دایک و باوک و نەوجەوانان نەتوانن پەی بە بەهرەی نەوجەوانەکە ببەن، دواجار منداڵەکە دەبێتە قوربانی سەرقاڵی دایک وباوک و ئالودەبوونی تەکنۆلۆژیا
‎کاریگەرییە تەندروستیەکان:
‎۱کاریگەری لەسەر تەندروستی دەست و جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی قەڵەوی، لەئەنجامی زۆر دانیشتن لەسەر کۆمپیوتەر ‎۲زیانگەیاندن بەچاو لەئەنجامی ئەو تیشکانەی کەلەڕێگەی شاشەی کۆمپیوتەریان تەلەفونەوە دەگوازرێنەوە
‎۳زیان گەیاندن بە گوێ بەهۆی بەکارهێنانی بڵندگۆ یان ئامێری تەلەفۆنەوە ‎٤چوونە ناوجیهانێکی خەیاڵی بەدیل کە ئینتەرنێت پێشکەشی دەکات کەواقیع تێکەڵی وەهم بووە.

هەنگاوەکانی چارەسەربۆ ڕزگاربوون لە ئالوودەبوون :
١- هەوڵ بدە خەت لە مۆبایلەکەتدا نەبێ بۆئەوەی لەدەرەوە سەرقاڵی کارەکانت بیت…
٢-کاتی دیاریکراو بۆ ٣-بەکارهێنانی مۆبایل دابنێ…
چالاکییە بەدیلەکان دەستنیشان بکە…
٤-ژینگەیەکی تەندروست دروست بکە…
٥-هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیه کۆمەڵایەتییەکان…
٦-دیاریکردنی کاتێک بۆ وەرزش..
٧-داوای یارمەتی لە پزیشکی دەروونناس بکە..

Check Also

فەوزیە قاجۆ بناسە

بەیان نوریسەبارەت بە فەوزیە قاجۆ، ساڵی 1953 لە شاری ئامودە لە پارێزگای حەسەکە لەدایک بووە، …