
ن: زەکیە ڕەشید
هه‌موو شتێك له خاڵی یه‌كه‌م و یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێده‌كات، خوێندن له كوردستاندا سه‌ره‌تا له حوجره‌ی ماڵان‌دا یان له مزگه‌وته‌كاندا مه‌لاكان هه‌نگاویان ناوه بۆ گۆڕانكاری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زی نێر و مێ. ئه‌وه‌ی كه ئامانجمانه لێره‌دا سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی خوێندنی كچانی كورده لە سلێمانی
له گه‌ڕه‌كی كانێسكان له كۆڵانێكی ته‌سكی سه‌روو مزگه‌وتی گه‌وره خێزانێك به ناوی (مه‌لا عه‌بدوڵڵای عیرفان)ه‌وه له خانوویه‌كی گڵی كۆندا نیشته‌جێ بوون- له هه‌مانكاتدا مه‌لای مزگه‌وتی بن ته‌به‌ق بووه. له‌به‌ر قودسیه‌تی ئه‌و ڕۆژانه‌ی چه‌نده‌ها فه‌قێ و قوتابی به كۆششی ئه‌و و هاوڕێیانی ئه‌و ڕۆژگاره پێگه‌یشتوون ئه‌و مزگه‌وته ناونرا (مزگه‌وتی عیرفان).
مه‌لا عه‌بدوڵڵای عیرفان خاوه‌نی سێ كچ بووه (حه‌پسه خان و نائیله خان و كامیله خان) به پێویستی زانیوه خوێندنی كچان و وریابوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له ماڵی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه بگرێت, له‌به‌رئه‌وه هه‌نگاوی نا بۆ خوێنده‌واركردنیان له‌گه‌ڵ جه‌میله خانی برازایدا كه كچی جه‌مال عیرفان بوو… حه‌پسه خان و جه‌میله خان زۆر زرنگ و ئاره‌زووی خوێندنیان هه‌بوو، بۆیه كاتێك قوتابخانه له سلێمانیدا كرایه‌وه ئه‌م جووته كچه ڕاسته‌وخۆ له پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی وه‌رگیراون و ته‌نانه‌ت یارمه‌تی مامۆستاكانیشیان داوه بۆ چاودێری پۆل و ڕاگرتنی وانه وتنه‌وه..
یه‌كه‌م كچه كورد كه بۆته مامۆستا له سلێمانی له ساڵی (1913) ز (مه‌لیحه‌خانی قازی) خێزانی (عه‌بدوڵا نوری) بووه. ئه‌م خانمه به‌ڕێزه ڕێچكه شكێنه یه‌كه‌م مامۆستابووه كه له ساڵی( 1914-1915)ز وانه‌ی به كچان وتۆته‌وه له ژوورێكی گڵی داڕوخاودا كه به‌ر ِێوه‌به‌ره‌كه‌ی (مه‌لا عه‌بدوڵای عیرفان) بووه.
دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م ئینگلیز ده‌ستی به‌سه‌ر عێڕاقدا گرت. شوێنی خوێندن بۆ منداڵان زۆر به كه‌موكورتی دابین ده‌كرا… تا شۆڕشی( 1920) ز به ته‌واوی كه‌وته ژێًر چه‌پۆكی ئینگلیز ئینجا هه‌ستا بە جێبه‌جێ كردنی زۆر شت- له‌وانه دامه‌زراندنی ڕژێمێكی عێڕاقی و كردنه‌وی قوتابخانه: وه‌ك باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی، دواناوه‌ندی، قوتابخانه باڵاكان- قوتابخانه‌ی گه‌ڕۆك تا دوایی كردی به زۆر فێربوون (إلزامی) تا ئه‌م سه‌پاندنه به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌كانی عێڕاقدا.
هه‌ندێك بینای بۆ قوتابخانه درووستكرد وه‌كو قوتابخانه‌ی (فه‌یصه‌لیه و ئه‌یوبییه)، به‌ڵاًم لقێكی له فه‌یصه‌لییه كرده‌وه ناوی نا (خالیدیه).زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان خانووی خه‌ڵكی شاربوو له گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌كانی كچان وه‌ك (سه‌دیقه، زه‌هرا، گۆیژه، عێڕاقییه) به‌هه‌مان شێوه قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوڕانیش.
ژماره‌ی مامۆستاكان له ساڵی( 1945- 1946)ز
1945 – 1946ز گه‌یشتبووه (161) مامۆستای پیاو (46) مامۆستای ژن كۆی هه‌موویان (207) له‌سه‌ر میلاكی سه‌ره‌تایی، (19) مامۆستای پیاو و (4) مامۆستای ژن كۆی هه‌موویان (23) مامۆستا بوو له‌سه‌ر میلاكی دواناوه‌ندی كۆی مامۆستایانی شاری سلێمانی و هه‌مووی (230) مامۆستا بوو.
میلاكی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده (معارف) ته‌نیا (8) فه‌رمانبه‌ر بوو.
ڕاده‌ی ئاستی فێربوون له پارێزگای سلێمانی
خه‌ڵكی شاری سلێمانی زۆر په‌رۆشبوون بۆ وه‌رگرتنی زانیاری به ڕاده‌یه‌ك زۆر زیره‌ك و لێهاتوویان تێدا ده‌ركه‌وت به هه‌ڵپه‌وه ڕێی قوتابخانه‌یان ده‌گرته‌به‌ر بۆ خوێندن. ڕۆژ دوای ڕۆژ زانین و زانیاری په‌ره‌یده‌سه‌ند له‌گه‌ڵ ژماره‌ی قوتابیان له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر له هه‌زار قوتابی زیادیان ده‌كرد, ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی ده‌رچووه‌كان جێگای ڕه‌زامه‌ندی بوو له ناوه‌ندییه‌كان و ئاماده‌ییه‌كاندا.
به‌ڵام به داخه‌وه له سه‌ره‌تاییه‌كاندا له چه‌قی شاردا كه‌متر بوو. ئه‌ویش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك، نه‌خوێنده‌واری دایكان و باوكان، چڕی ئه‌ندامی خێزانه‌كان واباوبوو كوڕه‌كان ببنه شاگردی باوكیان شوێن و ناو و كاریان ون نه‌بێت واته كوڕ ببێته جێگری باوك و وه‌چاخ پێبكرێت، و كچه‌كانیشیان ده‌به‌ست به نه‌ریت و وشه‌ی عه‌یبه‌وه زوو هاوسه‌رگیریان پێبكرێت پێشوه‌خت به كوڕه ئامۆزا و خاڵۆزا و پورزا.
یان وا بڕیاریان ده‌دا كچه‌كانیان كه‌مێك خوێنده‌واریان هه‌بێت، كوڕه‌كانیشیان دوای ئیشی ڕۆژانه له زانستی شه‌وانه بخوێنن، یان به لایانه‌وه نه‌نگ بوو كچ له ماڵ دووركه‌وێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه. دیسان حوجره‌كان له ماڵ و مزگه‌وته‌كاندا هه‌بوو بۆ فێركردنی منداڵه‌كانیان له‌پاڵ قوتابخانه ئاینییه‌كان و ته‌كیه‌كان و مزگه‌وته‌كاندا كه زانیاری ئایینی لێوه فێرده‌بوون و به فه‌قێ و مه‌لا و زانای ئایینی ده‌رده‌چوون.
ڕێژه‌ی ده‌رنه‌چوون له قوتابخانه‌ی كچاندا ئه‌وه‌نده كه‌م بوو وه‌كو مامۆستا (نه‌زیره میرزا مه‌حمود) بۆی باسكردم، ساڵی (1944)ز له پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییدا ژماره‌یان (120) قوتابی بووه ته‌نیا (4) قوتابی نمره‌ی سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه و بۆیان هه‌بوو سێ ساڵ له ناوه‌ندی بخوێنن و دوو ساڵ له دوا ناوه‌ندی (كه‌ركوك) یان دوای ناوه‌ندی سلێمانی، له به‌غداد سێ ساڵ له خانه‌ی مامۆستایان بخوێنن و به موچه‌ی (12) دینار ببنه مامۆستای سه‌ره‌تایی بۆ ده‌رچووانی 1952.
له‌ساڵی 1952 له قوتابخانه‌ی عێراقیه پۆلی شه‌شه‌م ته‌نیا دوو قوتابی ئیكمال بوون ئه‌ویش (ڕووناك عه‌بوڵا زوهدی و گوڵزار شاوه‌یس) بوو ته‌نیا ڕووناك ده‌رچوو چووه ناوه‌ندی.
پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌كانی كچان له سلێمانی
یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان ساڵی( 1926، 1927)ز كراوه‌ته‌وه به ناوی (قوتابخانه‌ی سلێمانی كچان) له‌ته‌نیشت مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئێستاوه و مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ. یه‌كه‌مین قوتابخانه بوو كه كچانی سلێمانی ڕوویان تێكرد بۆ خوێندن (گوزیده یاموڵكی) خێزانی عه‌زیز یاموڵكی به‌ڕێوه‌به‌ری بوو.(مه‌ڵبه‌ندی زانستی كچان) له( 28 )ته‌مموزی ساڵی( 1930) له هه‌مان قوتابخانه‌دا بووه زۆر كه‌س به‌شداری خوێندنی كردووه له كچان و ژنانی سلێمانی.
وه‌كو ئه‌م به‌ڕێزه نه‌مرانه (حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، حه‌پسه‌خانی عه‌بدولڵا عیرفان دایكی شه‌هید شازاد سائیب، جه‌میله خانی جه‌مال عیرفان، ئامنه توفیق قه‌فتان، ڕووناك توفیق قه‌فتان، ئه‌خته‌ر توفیق قه‌فتان، فه‌خریه خانی خێزانی عبدولواحد نوری، فاتمه‌ی كچ، ئافتاو خانی قه‌فتان) فاتمه‌خانی ساڵح قه‌فتان كه قوتابی بوو له‌وێ دوایی په‌ره‌ی به خوێندنه‌كه‌یدا له موسڵ . بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌دیقه له ناوه‌ندی سلێمانی. وه‌هه‌روه‌ها (ئافتاو حه‌سه‌ن ڕه‌فعه‌ت- كامیله خانی عه‌بدوڵا_ حه‌لاوه خانی زێوه‌ر- به‌دریه خانی شێخ قادر نوری- حه‌لاوه خانی ڕه‌مزی- حه‌پسه‌خانی حاجی ڕه‌شید- ئه‌جه خانی خێزانی عیزه‌ت به‌گی ڕه‌شید پاشا- شه‌فیقه سه‌عید)، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خاتوو (زارا یاموڵكی) به‌ڕێوه‌به‌ری بووه كه خێزانی (عیزه‌ت به‌گی جاف) بوو.
كاتێك ژماره‌ی قوتابیانی كچ له قوتابخانه‌ی كچان زیادی كردوو ویستیان ناوه‌ندی بكه‌نه‌وه. قوتابیه ده‌رچووه‌كانی دوای پۆلی چواریان ده‌نارده قوتابخانه‌ی (سدیقه‌ی كچان) كه له هه‌مان گه‌ڕه‌كدا كرایه‌وه.
له ساڵی (1939 )ز ناوه‌ندی سلێمانی كچان كرایه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌م دایك و كچێَكی عه‌ره‌بی لوبنانی ده‌یانبرد به‌ڕێوه، دایكه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ر بوو ناوی (ناجیه به‌شیر) بوو كچه‌كه‌ش ناوی (زه‌كیه قسقۆ) بوو مامۆستا بوو له دواییدا مامۆستا (گوڵناری سه‌ید ئه‌حمه‌دی قازی) بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری و به‌دوای ئه‌میشدا مامۆستا (عه‌تیه گه‌ره‌بێت) بوو به به‌ڕێوه‌به‌ر. به دوای ئه‌میشدا مامۆستا (گورجیه سه‌بری مسته‌فا) بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری.
ته‌نیا چوار قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كچان هه‌بوو له سلێمانی- (سه‌دیقه- زه‌هرا- گۆیژه- عێڕاقیه- تاج له‌سه‌رجاده‌ی مه‌وله‌وی دوایی ناوه‌كه‌ی گۆڕا به مه‌لیكه عالیه).