هه‌ڵاڵه محه‌مه‌د ئهڵماسئاینى پیرۆزى ئیسلام سوره له‌سه‌ر هاندانى تاكه‌كان بۆ هاوكارى و كۆمه‌كى كردنى یه‌كترى و، كه ئه‌م هاندانه‌و پله‌و پایه‌ى كۆمه‌كى و پشتیوانى له قورئان و سوننه‌تدا ڕوونكردۆته‌وه.گه‌ر سه‌یرێكى سیفاته‌كانى په‌روه‌ردگار بكه‌ین كه هه‌ر ئه‌وه هاوكارو كۆمه‌كى كارى به‌نده‌كانى، كه داوا‌و هاوكارى ته‌نها له په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرین، ئه‌وه‌ش ئه‌م مانایه …
درێژە ...بوون و نه‌بوونى نیعمه‌ت، نیعمه‌ته!!
مودریك عه‌لى عارف له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه و تێڕوانین و قسه‌یه‌كى له‌م چه‌شنه‌ى كه به‌نده بڕواى ته‌واوم پێیه‌تى و كردوومه‌ته ناونیشانى ئه‌م كورته نووسینه، قبوڵكردنى ئێجگار سه‌خت و دژوار و هه‌نێك جاریش ئه‌سته‌م و جێى مشت‌ومڕ بێت، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت بڕوامان وابێت كه: (هه‌بوون و نه‌بوونى نیعمه‌ت، نیعمه‌ته؟!) مه‌گه‌ر …
درێژە ...ده‌ست له كارێك وه‌رمه‌ده كه‌په‌یوه‌ندى به تۆوه نییه
ن: د. محمد العریفىو: چــــــرۆ حسینیهكێك له جوانییه‌كانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام وازهێنانه له‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه, چى له‌و ده‌سته‌واژانه جوانتره كه‌له پیغه‌مبه‌رى خوداوه ( د.خ ) بۆمان به‌جێ ماوه: “ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به تۆوه نییه”, چه‌نده ڕه‌زاگرانن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پرسیار گه‌لێك ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندى …
درێژە ...پزیشكی چارەسەر شیفاء كچی عەبدوڵڵا
محی ا‌لدین شێخ محەمەد ئەم خاتوونە وتی: “چووم بۆ خزمەتی پێغەمبەر داوای شتێكم لێ‌كرد، بەڵام داوای لێبوردنی لێكردم، چونكە ئەوكاتە هیچ شتێكی لانەبوو كە پێمبدات، من لەدڵی خۆمدا گلەییم لێ‌كرد، چونكە هۆكارەكەم نەئەزانی، كاتی نوێژ هاتو نوێژمكرد، لەمزگەوت دەرچووم ڕۆیشتم بۆ ماڵی كچەكەم، كە هاوسەری شەرحەبیل كوڕی حەسەن بوو، بەشەرحەبیلم …
درێژە ...خەدیجەی كچی خوەیلد گەورەی ژنانی قوڕەیش
محی ا‌لدین شێخ محمد پێغەمبەر (د.خ) لەماڵ نەدەچووە دەرەوە تا ناوی “خەدیجە”ی بەباشی و چاكە نەبردایە، ئەم خاتوونە یەكەم دایكی ئیمانداران و چاكترین ئافرەتی جیهان بوو، لەسەردەمی نەفامیدا نازناوی ئافرەتە داوێنپاكەكە بووە، بەهۆی پارێزگاریكردنی ناوبانگی و دەست و دەم ئەمینی و داوێنپاكی، دانیشتوانی مەككە ناویان نابوو ژنە خاوێنەكەو گەورەی ئافرەتانی …
درێژە ...ئافرەت و خێزان (دیدێكی قورئانیی)
و: د.عمر عبدالعزیز ئێمە باوەڕی تەواومان هەیە كە ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە وەك مرۆڤ، ئافرەتیش وەك پیاو ئەركی بەندایەتی و تەكلیفی بەسەردا دراوە، مافەكانیشی پاریزراون و ئەركەكانیشی لەسەرشانن، خوا دەفەرموێت: (فاستجاب له‌م ربهم اني لا اضيع عمل عامل منكم من ذكر او انثى بعضكم من بعض.. ال …
درێژە ...ڕەیحانەكەی پێغەمبەر
محێدین شێخ محەمەد گوڵە بۆنخۆشەكەی پێغەمبەرو پارێزەری نهێنیەكانی، ڕۆژێك لەتەنیشتی باوكییەوە دانیشتبوو، بە هێواشی هەواڵێكی پێدا، ئەویش بەو هەواڵە گریاو پاشان پێكەنی بەزەردەخەنەوە، دایكی باوەڕداران “خاتوو عایشە” پرسیاری لێ‌كرد دەربارەی هەواڵەكە، “فاگمه” خاتوون لەوەڵامدا وتی: “ئەوە نهێنی پێغەمبەرە نابێت بوترێت”، كاتێك پێغەمبەر وەفاتی كرد، دایكە عائیشە پرسیارەكەی ئاڕاستە كردەوە، كچە …
درێژە ...نەشتەرگەری جوانكاری، لە ڕووی شەریعەتەوه
د. ئەحمەد شافعی ئەندامی ئەنجومەنى باڵای لیژنەى فتواى كوردستان پێش ئەوەی گفتوگۆ بكەین لەسەر نەشتەرگەری جوانكاری، پێم باشە ئاماژەیەك بە خۆجوانكردنو خۆڕازاندنەوەی ئافرەتان بكەم لەڕوانگەی قورئان‌و فەرموودەكانی پێغەمبەر(د.خ). خوای گەورە مرۆڤی لە جوانترین شێوە و ڕوخساردا دروستكردووە، باشترین ئەندامی پێ بەخشیوە: (ولقد خلقنا الإنسان فی احسن التقویم) سورەالتین: اڵایە:4. …
درێژە ...ته‌یه‌موم كردن چۆنه و بۆ كه‌یه؟
د. ئه‌حمه‌دشافعى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى لیژنه‌ى فتواى كوردستان یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانى نوێژ (ده‌ستنوێژه)، ده‌ستنوێژیش ته‌نها به‌ئاو ده‌بێت، به‌ڵام جارى وا هه‌یه مرۆڤى موسڵمان ئاوى ده‌ستناكه‌وێ، یاناتوانێ ئاو به‌كاربهێنێ به‌هۆى نه‌خۆشى یا شكانى دهستو قاچ‌و ئه‌ندامانى ده‌ستنوێژ كه‌ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌كارهێنانى ئاو. له‌م كاته‌دا ئاینى پیرۆزى ئیسلام ئاسانكارى كردووه‌و ڕێگه‌ى داوه له‌باتى ئاو …
درێژە ...واتاى ناوى (محه‌مه‌د) چییه؟ بۆچى پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) به‌ناوى (محه‌مه‌د) ناونرا؟
و: شادانئهوكاتهى عه‌بدولموته‌لیبى باپیرى پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) وه‌ك نه‌ریتى خۆیان هه‌ستا به‌بانگهێشتنى هه‌موو ئه‌ندامانى قوڕه‌یش بۆ گوێزه‌بانه‌ى پێغه‌مبه‌ر، پرسیاریان لێ‌كرد: ناوى ده‌نێیت چى؟ وتى (محه‌مه‌د)، خه‌ڵكى به‌سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یرى یه‌كتریان كرد، چونكه ناوێكى غه‌ریب بوو له‌گوێیان، له‌ناو عه‌ره‌بدا پێشتر ئه‌م ناوه بوونى نه‌بووه، خوداى گه‌وره ئه‌م ناوه‌ى به‌تایبه‌ت هه‌ڵگرتوه‌و له(اللوح المحفوظ)دا، …
درێژە ...